وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر هێزه‌کانی ئاسایشی خستووه‌ته ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشـیـیه‌وه له پاش ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌که‌ی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای ده‌قه‌هه‌لیـیه له شـاری مه‌نسوره له باکوری وڵاته‌که، که بووه مایه‌ی کوژرانی 13 که‌س و برینداربوونی 134 که‌سی دیکه.
ته‌قینه‌وه‌که که به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ئه‌نجامدرابوو و زیانێـکی ماڵی گه‌وره‌ی لێ که‌وته‌وه، هێنده به‌هێزبووه ته‌واوی شـاری مه‌نسوره و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری هه‌ژاندبوو.
سه‌رۆکی حکومه‌تی کاتی حازم بـبلاوی ئۆباڵی هێرشه‌که‌ی خسته ئه‌سـتۆی کۆمه‌ڵی ئیخوان ئه‌لموسلیمین و به تاقمێـکی تێرۆرست ناودێری کردن. گوتیشی هێرشه‌که به مه‌به‌ستی ترسـاندنی خه‌ڵکی کراوه تاوه‌کو نه‌خشه‌ی ڕێـگاکه‌ی جێبه‌جێ نه‌کات.
به‌ڵام کۆمه‌ڵی ئیخوان ئه‌لموسلیمین له به‌یانـنامه‌یه‌کدا هێرشه‌که‌ی ئیدانه‌کرد و گوتی هێرشێـک بووه که ڕاسته‌وخۆ ئامانجی یه‌کگرتوویی گه‌لی میسر بووه. پاشـان داوای کرد تاوانباران ده‌ستگیربکرێن و ڕاپـێچی به‌رده‌م دادگا بکرێن.
وه‌زیری ناوخۆی میسر محه‌مه‌د ئیبراهیم سه‌ردانی شوێنی ته‌قینه‌وه‌که‌ی کرد و له‌وێ به‌ڵێنی دا ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌که به‌بێ سزا بۆی ده‌رباز نابن. گوتیشی ئه‌م جۆره هێرشه تێرۆرستیـیانه کار ناکه‌ته سه‌ر پـرۆسه‌ی ڕیفراندۆم له‌سه‌ر ده‌سـتوری وڵاته‌که.