له‌مه‌ڕ که‌یسی لێـکۆڵینه‌وه‌ی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس کاوه گه‌رمیانی، مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان ئاماده‌ی دادگایی‌کردنه‌که نه‌بوو، که یه‌کێـکه له داواکراوه‌کانی دادگا.
برای ڕۆژنامه‌نووسه‌که، کاروان محه‌مه‌د ده‌ڵێت نائومێدیان کردین، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت دوای پـشـووی سه‌ری سـاڵ له به‌رده‌م دادگای که‌لار مانده‌گرن. له لایه‌کی تریشه‌وه هیچ لێـدوانێـک له لایه‌ن مه‌حمود سه‌نگاوی و پارێزه‌ره‌که‌شیـیه‌وه له‌مه‌ڕ ئاماده نه‌بوونی بۆ دادگا ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه و ناشیانه‌وێت هیچ لـێدوانێـک بده‌ن.
دادگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی که‌لار به‌پـێی مادده‌ی 406 که تایبه‌ته به تاوانی کوشـتن داوای له‌و ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسـیه‌ی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان مه‌حمود سه‌نگاوی کردووه که ئاماده‌ی دادگا بـێت، به‌ڵام ئه‌و ئاماده نه‌بوو.
له چاوپـێـکه‌وتنی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ برای ڕۆژنامه‌نووسه تیرۆرکراوه‌که ، کاروان محه‌مه‌د باس له هه‌ڵوێسـتی خێزانه‌که‌یان ده‌کات سه‌باره‌ت به نه‌هاتنی به‌رپـرسه‌که بۆ به‌رده‌م دادگا.
کاروان محه‌مه‌د ده‌ڵێت ئه‌وان له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه ئاگادارن فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردن بۆ مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌رچووه، به‌ڵام هه‌تا ئێسـتا ده‌سـتگیر نه‌کراوه. ده‌شڵێت ئه‌مه مه‌سه‌له‌ی ئاماده‌بوون و ئاماده‌نه‌بوون نیـیه، به‌ڵـکو ده‌بێت ده‌سـتگیربکرێت و به که‌له‌بچه‌وه بهێنرێته به‌رده‌م دادگا، به‌ڵام هێشـتا ده‌زگا به‌رپـرسه‌کان هیچیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نه‌کردووه.