Accessibility links

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان گۆڕێـکی به‌ کومه‌ڵ له‌ سودانی باشور ده‌دۆزێته‌وه‌


ئۆفیسی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت کارمه‌ندانی له‌ سودانی باشور گۆڕێـکی به‌ کۆمه‌ڵیان له‌ باکوری ئه‌م وڵاته‌ نوێـیه‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌.
ئۆفیسه‌که‌ ده‌ڵێت کارمه‌نده‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ چونه‌ته‌ سه‌ر گۆڕه‌که‌ که‌ له‌ شـارۆچکه‌ی بێنتیویـیه‌ و تیایدا 14 ته‌رمیان بینیوه‌‌. هه‌روه‌ها 20 ته‌رمی دیکه‌یان له‌ نزیک ڕووبارێـکی شارۆچکه‌که‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌.
ڕاڤینا شامداسانی خانمه‌ گوته‌بێژی ئۆفیسه‌که‌ که‌ باره‌گاکه‌ی له‌ ژنێڤه‌، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ گوتی ناوی ئه‌م کوژراوانه‌ له‌ نێو لیسـتێـکی 75 که‌سی خێڵی دینکا بووه‌ که‌ پـێشـتر ئاگادارکراونه‌ته‌وه‌ که‌وا ئه‌مانه‌ بێ سه‌روشوێن کراون و مه‌ترسی هه‌یه‌ کوژرابن. گوتیشی وه‌ک ده‌ڵێن ئه‌ندامانی له‌شـکری ڕزگاریخوازی میلـلی سودان بوون.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد ڕاپـۆرتیش ههن‌ که‌ هێشـتا لێیان دڵنیا نین، به‌ لانی که‌م دوو گۆڕی به‌ کۆمه‌ڵی دیکه‌ هه‌ن له‌ جه‌به‌ل کوجور و نیوساید له‌ نزیک جوبای پایته‌خت.
XS
SM
MD
LG