کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی میسر ده‌ڵێن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بۆمبێـکی چێنراو له جاده‌یه‌کی قاهیره‌ی پایته‌خت به پاسێـکدا ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی برینداربوونی 5 که‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی میسر ده‌ڵێت ته‌نها بریندارێـکی ته‌قینه‌وه‌که له نه‌خۆشـخانه ماوه‌ته‌وه و ئه‌وانی دیکه پاش چاره‌سه‌رکردنی برینه‌کانیان نه‌خۆشـخانه‌یان جێهێشـتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له ئاسایشی قاهیره‌ش گوتی بۆمبه‌که که له نێو چیمه‌نی شۆسته‌ی نێوان هه‌ردوو سایتی شه‌قامی مسته‌فا نه‌حاس له گه‌ڕه‌کی نه‌سر دانرابوو، ته‌قیوه‌ته‌وه له‌و ده‌مه‌ی پاسه‌که به جاده‌که‌دا ڕۆیشـتبوو. گوتیشی له‌گه‌ڵ گه‌یشـتنی هێزه‌کانی ئاسایش بۆ شوێنه‌که و پـشـکنینی ناوچه‌که، بۆمبێـکی دیکه بینرابوو له ژێر تابلۆی ڕێکڵامێـکدا و ده‌سـتبه‌جێ پـوچه‌ڵکراوه‌ته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه له ناوچه‌ی ده‌لتای باکوری وڵاته‌که و له شـاری که‌فر ئه‌لشێخ کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایش ده‌ڵێن بۆمبێـکیان پـوچه‌ڵ کردووه‌ته‌وه که له ماتۆرێـکه‌وه به‌سـترابوو به مه‌به‌سـتی ته‌قاندنه‌وه‌ی له نزیک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شـاره‌که.