پاش نێوه‌ڕۆی دووشه‌ممه ژماره‌یه‌ک خۆکوژ هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر بینای که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی سه‌ڵاحه‌دین له شـاری تکریتی ناوه‌ندی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و له ئاکامدا 4 له کارمه‌ندانی که‌ناڵه‌که کوژراون و 9 که‌سی دیکه برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاسایش به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فورات نیوزی عێراقی گوتووه سه‌ره‌تا ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له به‌رده‌می بینای که‌ناڵه‌که ته‌قیوه‌ته‌وه که ئۆفیسی که‌ناڵی ئه‌لعێراقـییه‌شی لێـیه. پاشـان هێرشبه‌ره‌کان که 5 خۆکوژ و 5 سێره‌گر بوون هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر که‌ناڵه‌که و په‌لاماری کارمه‌نده‌کانیان داوه.
دواتر هێزێـکی فیرقه‌ی چواری له‌شـکری عێراق گه‌یشـتووه‌ته شوێنه‌که و توانیویه‌تی ده‌ستبگرێته‌وه به‌سه‌ر که‌ناڵه‌که له پاش کوژرانی هێرشبه‌ره‌کان.