به‌ر له خۆرئاوابوون له ڕۆژی چوارشه‌ممه که ڕۆژی کرسمسه، کوێرانه دوو گولـله خومپاره گیراوه‌ته باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له کابولی پایته‌ختی ئه‌فغانسـتان، به‌ڵام هیچ ئه‌مه‌ریکاییه‌ک پـێوه نه‌بوو، هاوکات هێرش له چه‌ند شوێنێکی تری ئه‌فغانستان ڕوویدا و به‌لایه‌نی که‌م 6 که‌س کوژراون.
ئاشکرا نه‌کراوه به کوێی باڵیۆزخانه‌که که‌وتووه. کاربه‌ده‌ستانی باڵیۆزخانه‌که ده‌ڵێن له ڕووداوه‌که ده‌کۆڵنه‌وه.
تاڵیبان به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌کان ڕاگه‌یاند.
له‌لایه‌کی تره‌وه هه‌ر له ئه‌فغانستان کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن بۆمبێک که به پاسکیلێکه‌وه به‌سترابوو به ڕیمۆت کۆنتڕۆڵ له‌به‌رده‌م چێشتخانه‌یه‌ک له بازاڕێکی شاری پولی علام له پایته‌ختی هه‌رێمی لۆگار ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاکامدا 6 که‌س کوژراون.
عه‌بدول وه‌لی تۆفان جێگری به‌رپرسی پۆلیسی هه‌رێمی لۆگار ده‌ڵێت 2 که‌س له کوژراوه‌کان پۆلیس بوون و چوریان که‌سانی سیڤیل بوون. گوتیشی 13 که‌سیش برینداربوون و چه‌ند منداڵێکیشیان له نێودایه.