سه‌لڤا کیر سه‌رۆکی سودانی باشور و ڕکه‌به‌ره‌که‌ی ڕێک مه‌شار ڕێبه‌ری یاخیبوان هه‌رووکیان داوای وتووێژ و دانوسـتاندنیان کردووه.
سه‌رۆکی سودانی باشور سه‌لڤا کیر ڕۆژی دووشه‌ممه به په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی گوت ئاماده‌یه وتووێژ له‌گه‌ڵ نه‌یارانی بکات هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی پـێشـتر مه‌رجیان نیـیه.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزیش ده‌ڵێت ڕێک مه‌شار جێـگری پـێشووی سه‌رۆک که ئێسـتا بووه‌ته دوژمنی سه‌لڤا کیر، گوتویه‌تی ده‌کرێت وتووێژه‌کان ده‌سـتبه‌جێ ده‌سـتپـێـبکه‌ن ئه‌گه‌ر بێت و حکومه‌ت ئه‌و هاوپه‌یمانه سیاسیـیانه‌ی ئازادبکات که هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌سـتگیری کردوون.
ڕێک مه‌شار له 16 ی مانگی دوازده‌وه خۆی شـاردووه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی سه‌لڤا کیر تاوانباری کرد به هه‌وڵێـکی کوده‌تا له دژی. له‌و کاته‌وه شه‌ڕ و پـێـکدان له نێوان لایه‌نگرانی هه‌ردوولا ده‌سـتیپـێـکردووه و هه‌تا ئێسـتا به سه‌دان که‌س کوژراون و به لانی که‌م 60 هه‌زار که‌سیش ئاواره‌بوون.
ڕۆژنامه‌وان حه‌نـنا میکنێش که له جوبای پایته‌خته به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت شه‌ڕه‌که به ته‌واوی خێڵه‌کیـیه له نێوان خێڵی دینکای سه‌رۆک کۆمار و خێڵی نویری ڕێـک مه‌شار.