کاربه‌ده‌سـتان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتیان ئه‌مه‌ریکا موشه‌کی جۆری هێڵفایه‌ری به عێراق داوه تاوه‌کو به‌کاری بهێنێت له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ئێسـتا به‌ڕێوه‌ده‌چێت له دژی چه‌کدارانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له ڕۆژئاوای وڵاته‌که.
دوو کاربه‌ده‌سـتی هه‌واڵگری و ئه‌فسه‌رێـکی له‌شـکری گوتیان له 19 ی مانگی دوازده عێراق 75 موشه‌کی ئاسمان بۆ زه‌وی جۆری هێڵفایه‌ری به‌ده‌سـت گه‌یشـتووه و له داهاتوودا موشه‌کی زیاتریشی بۆ ڕه‌وانه‌ده‌کرێت.
گوتیشیان له ئێسـتادا چوار فڕۆکه‌ی جۆری کینگ ئێری عێراق له میانه‌ی ئه‌و کرده‌وه له‌شـکریـیه به‌کاریان ده‌هێنن که له بیابانی ڕۆژئاوای وڵاته‌که به‌ڕێوه‌ده‌چێت له نزیک سـنووری سوریاوه. یه‌ک له کاربه‌ده‌سـته ئاسایشیـیه‌کان گوتویه‌تی موشه‌که‌کان به سه‌رکه‌وتوویانه به‌کارهێنراون و توانراوه له ڕێـگه‌یانه‌وه چوار حه‌شارگه‌ی تاقمه چه‌کداره‌کان له‌ناوبـبرێن.
جێنێفه‌ر پاسکی خانمه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هه‌واڵه‌که‌ی پشـتڕاستکردووه و گوتی ئه‌مه‌ریکا به نیازه له ئاینده‌دا فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی جۆری ScanEagle یش بداته عێراق.
فڕۆکه‌ی ScanEagle ، فڕۆکه‌یه‌کی بچووکه و بۆ دیده‌وانی به‌کارده‌هێنرێت.