وه‌زیری به‌رگری حکومه‌تی کاتی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌ستی له کاره‌که‌ی کێشـایه‌وه وه‌ک ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر بێ توانایی وه‌زاره‌ته‌که‌ی به‌هۆی که‌می ئه‌و کۆمه‌ک و یارمه‌تیـیانه‌ی پـێـی ده‌گات
شه‌ڕ و پـێـکدادانی توند له نێوان هێزێـک به سه‌رۆکایه‌تی جه‌نه‌ڕاڵ خه‌لیفه حه‌فته‌ر و کۆمه‌ڵێـک چه‌کداری توندڕه‌و له بنغازی ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیا هه‌ڵگیرسـاوه و له ئاکامدا 24 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 146 که‌سیش برینداربوون
ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رز له سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی تورکیـیه‌وه بڵاویکردووه‌ته‌وه که ڕۆژی هه‌ینی گوتویانه هێزه‌کانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان (په‌که‌که) هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر بنکه‌یه‌کی له‌شـکری له پارێزگای تونجه‌لی که له قۆناغی دروسـتکردندایه
له هیندسـتان ناریندرا مۆدی سه‌ر به پارتی بههارتیا جه‌نتا خۆی بۆ پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیری وڵاته‌که‌ی ئاماده ده‌کات، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان نیشـانی ده‌ده‌ن پارته‌که‌ی ده‌نگێـکی زۆری به‌ده‌سـتهێناوه
پاش ئه‌وه‌ی دادگایه‌کی سودان حوکمی له‌سێداره‌دانی بۆ ژنێـک ده‌رکرد به تاوانی بوونی به مه‌سیحی، ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوای له‌و وڵاته کرد ڕێز له ئازادیـیه ئاینیـیه‌کان بگرێت وه‌ک چۆن ده‌سـتوری سودان باسی لێ ده‌کات
سه‌رۆکی کاتی ئۆکرانیا ده‌ڵێت هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی دوو بنکه‌ی له‌شکری یاخیبوانی سه‌ر به رووسیایان تێکشکاندووه
له چوارهه‌مین هه‌وڵیدا له ماوه‌ی یه‌ک مانگدا، په‌رله‌مانی لوبنانی نه‌یتوانی دانیشتنێکی په‌رله‌مانی سازبکات بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکێکی نوێ بۆ وڵات. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه که ئه‌م وڵاته بچوکه عه‌ره‌بییه دووچاری بۆشایی سه‌رۆکایه‌تی ده‌بێته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی هیج کاندیدێکی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌فغانی له خولی یه‌که‌می ده‌نگدانی سهۆکایهتیدا زۆرینه‌ی ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ست نه‌هێنا، هه‌ربۆیه له 14 ی مانگی شه‌ش ، خولێکی دیکه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی له ئه‌فغانستان ئه‌نجام ده‌درێت
به‌رپـرسانی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئوتومبیلێکی بۆمبرێژکراو و هێرشێکی خۆکوژی له ناوچه‌یه‌کی پڕ جموجوڵ له ناوه‌ندی شاری به‌غدای پایته‌خت ، 11 که‌س کوژراون و 33 که‌سیش برینداربوون
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له نزیک خاڵێـکی سنووری نێوان سوریا و تورکیا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 29 که‌س کوژراون
کاربه‌ده‌سـتانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن له شه‌ڕی دژی ڕێـکخراوی ئه‌لقاعیده له دوو ناوچه‌ی وڵاته‌که‌یان 10 چه‌کداری سه‌ر به‌و ڕێـکخراوه کوژراون
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ کاروباری عه‌ره‌بی و ئه‌فریکایی ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی دهعوهتێـکی نووسراوی له لایه‌ن عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه‌وه پـێـنه‌گه‌یشـتووه بۆ سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ سعودیـیه
دانیشـتوانی ناوچه‌یه‌کی نه‌یجیریا هێرشێـکی چه‌کدارانی بوکۆ حه‌رامیان تێـکشـکاندووه و ده‌یانیان لێ کوشتوون
وتووێژکه‌رانی ئێرانی و شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان گه‌ڕێکی تری وت‌ووێژیان ده‌ستپێکردۆته‌وه وه‌ک هه‌وڵێک بۆ داڕشتنی ڕێکه‌وتنێکی درێژخایه‌ن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران.
چه‌ک هه‌یگڵ، وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه په‌یمانی داوه به هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مریکا له که‌نداوی فارس که دانوستاندنه‌کان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا نابنه مایه‌ی لاوازکردنی باری ئاسایشی هیچ یه‌کێک له‌و وڵاتانه.
ده‌سه‌ڵاتداران له عێراق ده‌ڵێن له ئاکامی ئه‌و هێرشانه‌ی کراونه‌ته سه‌ر هێزه ئاسایشیه‌کان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا به‌لانی که‌م 13 که‌س کوژراون.
کاربه‌ده‌ستێکی سوریایی ده‌ڵێت خۆشحاڵه به ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی له‌خزه‌ر براهیمی
به‌پـێی دوایـین ئامار ژماره‌ی کوژراوانی ئاکامی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی نێو کانه خه‌ڵوزه‌که‌ی ناوچه‌ی سۆمای هه‌رێمی مانیسای ڕۆژئاوای تورکیا گه‌یشـتووه‌ته 232 کرێکار
سکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی نێردراوی تایبه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و عه‌ره‌بی بۆ قه‌یرانی سوریا له 31 ی مانگی پـێـنجدا ده‌سـت له‌کاره‌که‌ی ده‌کێشێته‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ناسر جهوده ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتی باڵیۆز فه‌واز عیتان ته‌ندروسـتی باشه و پاش ئازادکردنه‌که‌ی گه‌ڕاوه‌ته بۆ ئوردن
زیاتر نیشـان بده