به‌رپـرسانی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئوتومبیلێکی بۆمبرێژکراو و هێرشێکی خۆکوژی له ناوچه‌یه‌کی پڕ جموجوڵ له ناوه‌ندی شاری به‌غدای پایته‌خت ، 11 که‌س کوژراون و 33 که‌سیش برینداربوون.
یه‌که‌م ته‌قینه‌وه به هۆی ئوتۆمبیلێکی پڕ ته‌قه‌مه‌نی بوو، که له گه‌ڕه‌کی که‌ڕاده دانرابوو ، له ناوچه‌یه‌کی بازرگانی قه‌ره‌باڵغ که چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌کی حکومه‌تی له‌خۆ ده‌گرێت له‌گه‌ڵ دادگا و نه‌خۆشخانه‌یه‌کیش. له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌دا 4 که‌سی سیڤیل و 3 پۆلیس گیانیان له ده‌ستدا و 21 که‌سیش برینداربوون. به چه‌ند خوله‌کێک دوای ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م هێرشبه‌رێکی خۆکوژ که ته‌قه‌مه‌نی له‌خۆی به‌ستبوو خۆی له ده‌روازه‌ی سه‌ره‌کی ئۆفیسێکی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ته‌قانده‌وه و ده‌رئه‌نجام 2 پۆلیس و2 که‌سی سیڤیل کوژران، هاوکات 12 ی دیکه له ته‌قینه‌وه‌که‌دا برینداربوون.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه، به‌رپرسێکی پزیشکی ئاماری کوژراو و برینداربووانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی پشتڕاست کرده‌وه. دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌کان ئه‌مبوڵانس ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌کان و هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی به‌خێرایی هاتوچۆیان له ناوچه‌که قه‌ده‌غه‌کرد و هه‌لیکۆپته‌رێکی له‌شکری به ئاسمانی ناوچه‌که‌دا ده‌خولایه‌وه.
هیچ لایه‌ن و گروپێک ده‌ستبه‌جێ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌کانیان رانه‌گه‌یاندووه. هێرشه خۆکوژیـیه‌کانی پـێـنجشه‌ممه‌ی به‌غدای پایته‌خت به دوو ڕۆژ دوای ئه‌و زنجیره ته‌قینه‌وانه‌ی به‌غدای پایته‌خت دێن که تیایاندا به‌لای که‌م 34 که‌س کوژران و گروپی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) به‌رپرسیارێتی خۆی لێـیان ڕاگه‌یاند.