له چوارهه‌مین هه‌وڵیدا له ماوه‌ی یه‌ک مانگدا، په‌رله‌مانی لوبنانی نه‌یتوانی دانیشتنێکی په‌رله‌مانی سازبکات بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکێکی نوێ بۆ وڵات. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه که ئه‌م وڵاته بچوکه عه‌ره‌بییه دووچاری بۆشایی سه‌رۆکایه‌تی ده‌بێته‌وه.
هاوشێوه‌ی دانیشتنه‌کانی پـێشـوو؛ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش نه‌توانرا ده‌نگدان بکرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرێک له په‌رله‌مانتارانی لوبنانی هاوپه‌یمانی گروپی حزبوڵڵای لوبنانین و بایکۆتی دانیشتنه‌که‌یان کرد.
شایه‌نی باسه به‌هۆی نه‌بوونی ژماره‌ی ته‌واو له په‌رله‌مانتاران، هه‌ربۆیه سه‌رۆکی په‌رله‌مانی لوبنانی (نه‌بیهـ بڕی) دانیشتنی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی دواخست و 22 ی مانگی پـێـنجی بۆ سازدانی خولی پـێنجهه‌می ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکێکی نوێ بۆ لوبنان دیاری کرد.
واده‌ی سه‌رۆکایه‌تی میشێل سوله‌یمان له 25 ی ئه‌م مانگه‌دا ته‌واو ده‌بێت، به هۆی ململانێی سیاسی وڵاته‌وه، سیاسه‌تمه‌دارانی لوبنان نه‌یان توانیوه سازش له‌سه‌ر کاندیدێکی سه‌رۆکایه‌تی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی میشێل سوله‌یمانی سه‌رۆکی ئێستای وڵات بگرێته‌وه.
له کۆی ئه‌و 128 په‌رله‌مانتارانه پـێویسته دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ئاماده‌ی دانیشتنی ده‌نگدانی سه‌رۆکایه‌تی ببن، به‌ڵام ته‌نها 73 په‌رله‌مانتار ئاماده‌ی دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه بوون.