چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له نزیک خاڵێـکی سنووری نێوان سوریا و تورکیا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 29 که‌س کوژراون.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا و هه‌روه‌ها کۆمیته‌ی هه‌ماهه‌نگیـیه خۆجێـیه‌کان ڕایانگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌که ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه له نزیک ده‌روازی سنووری باب ئه‌لسه‌لامه له پارێزگای حه‌له‌بی باکوری سوریا ڕوویداوه.
به‌پـێی ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی دۆگانی تورکی ته‌قینه‌وه‌که له نێو گه‌راجی سه‌جۆ بووه و به ده‌یان که‌س پـێوه‌بوون.
جێی ئاماژه‌یه له ڕابردوودا چه‌ندان ته‌قینه‌وه‌ی له‌م جۆره له نزیک خاڵه سنووریـیه‌کانی نێوان سوریا و تورکیا ڕوویانداوه.