شه‌ڕ و پـێـکدادانی توند له نێوان هێزێـک به سه‌رۆکایه‌تی جه‌نه‌ڕاڵ خه‌لیفه حه‌فته‌ر و کۆمه‌ڵێـک چه‌کداری توندڕه‌و له بنغازی ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیا هه‌ڵگیرسـاوه و له ئاکامدا 24 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 146 که‌سیش برینداربوون.
عه‌قید محه‌مه‌د حیجازی که خۆی وه‌ک گوته‌بێژی له‌شـکری نیشـتیمانی لیبیا ناساند، به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی گوت هێزه‌کانی به سه‌رۆکایه‌تی جه‌نه‌ڕاڵ خه‌لیفه حه‌فته‌ر بۆردومانی بنکه‌کانی کۆمه‌ڵی ئه‌نسار ئه‌لشریعه و کۆمه‌ڵێـکی دیکه‌ی توندڕه‌وی ئیسلامی.
حکومه‌تی لیبیا ڕایگه‌یاند فڕۆکه‌ی جه‌نگی سه‌ر به جه‌نه‌ڕاڵی هه‌ڵگه‌ڕاوه خه‌لیفه حه‌فته‌ر ڕۆژی هه‌ینی له بنکه‌ی ئه‌نسار ئه‌لشه‌ریعه و هێزێـکی 17 ی فبرایه‌ری له بنغازی بۆردومان کردووه.
عه‌بدوڵڵا ئه‌لثنی سه‌رۆکی حکومه‌تی کاتی لیبیاش له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی هه‌ستانی ئه‌و فڕۆکه‌یه له فڕۆکه‌خانه‌ی بونینه‌ی له‌شکری له نزیک بنغازی و بۆردومانکردنی ئه‌و شوێنانه کارێـکی نایاسایی بووه له ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی له‌شـکری وڵات ئه‌نجام دراوه.