پاش ئه‌وه‌ی دادگایه‌کی سودان حوکمی له‌سێداره‌دانی بۆ ژنێـک ده‌رکرد به تاوانی بوونی به مه‌سیحی، ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوای له‌و وڵاته کرد ڕێز له ئازادیـیه ئاینیـیه‌کان بگرێت وه‌ک چۆن ده‌سـتوری سودان باسی لێ ده‌کات.
کاثلین هایدن گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا له کۆشـکی سپـی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی " زۆر به توندی سه‌رزه‌نشتی ئه‌و حوکمه ده‌که‌ین و داوا له حکومه‌تی سودان ده‌که‌ین پابه‌ندی یاسای نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ بـبێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاش له‌م باره‌یه‌وه به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌رکرد. خانم ماری هارف یاریده‌ده‌ری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه نووسیویه‌تی ئه‌وان به‌م هه‌ردوو حوکمی ئیعدام و جه‌ڵدکردنه زۆر بێزار و نیگه‌رانن. داواش له سودان ده‌که‌ین ڕێز له ئازادی ئاینی بگرێت که له ده‌سـتوری کاتی وڵاته‌که‌دا له سـاڵی 2005 وه هه‌یه و هه‌روه‌ها به‌پـێی یاسای نێوده‌وڵه‌تیش.
دادگایه‌کی سودان ڕۆژی پـێنجشه‌ممه حوکمی ئیعدامی بۆ مریه‌م یه‌حیا ئیبراهیم ده‌رکرد پاش ئه‌وه‌ی سووربوو له‌سه‌ر مه‌سیحی بوونی. هه‌روه‌ها تاوانی زینای خرایه پاڵ و له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش لێدانی 100 جه‌ڵده‌ی بۆ ده‌رکرا، چونکه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پـیاوێـکی مه‌سیحیدا کردووه و منداڵی لێی بووه.
هاوکاتی دادگایی‌کردنه‌که دوو کۆمه‌ڵ له به‌رده‌م دادگاکه‌دا گردبووبوونه‌وه. کۆمه‌ڵێـکیان داوای ئازای ئاینیـیان ده‌کرد و ئه‌وی دیکه‌یان به گوتنه‌وه‌ی " الله اکبر" خۆشحاڵی خۆیان به بڕیاری دادگاکه ده‌رده‌بڕی.
مریه‌می ته‌مه‌ن 27 سـاڵ که له باوکێـکی سودانی موسڵمان و دایکێـکی ئه‌ثیوپی مه‌سیحی له‌دایکبووه له دادگاکه‌دا ڕه‌تی کردووه‌ته‌وه ئه‌و هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه موسڵمان بووبێت. گوتی هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵیـیه‌وه باوکی له دایکی جیابووه‌ته‌وه و ده‌سـتبه‌رداریان بووه.
مریه‌م که له ئێسـتادا دووگیانه له‌گه‌ڵ کوڕه منداڵه‌که‌ی که ته‌مه‌نی سـاڵ و نیوێکه له زینداندان.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سودان ئه‌بو به‌کر سدیق له‌م باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند حوکمه‌که ڕه‌نگه له دادگایه‌کی باڵاتر پـیاداچوونه‌وه‌ی به‌سه‌ردا بکرێت. گوتیشی وڵاته‌که‌ی ڕێز له مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادی بیروباوه‌ڕ ده‌گرێت.