ده‌سه‌ڵاتداران له عێراق ده‌ڵێن له ئاکامی ئه‌و هێرشانه‌ی کراونه‌ته سه‌ر هێزه ئاسایشیه‌کان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا به‌لانی که‌م 13 که‌س کوژراون.
کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس ده‌ڵێن خوێناوی ترین هێرشی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه له شارۆچکه‌ی عوزێم بووه کاتێک چه‌کداره‌کان له دوو ئۆتۆمبێله‌وه ته‌قه‌یان له بنکه‌یه‌کی پشکنینی هێزه‌کانی پۆلیس کردووه و هه‌شت پۆلیسیان کوشتووه و سیانیش برینداربوون.
پۆلیس ده‌شڵێت له شارۆچکه‌یه‌کی باشوری به‌غدا له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێ سێ که‌سی سیڤیلی کوژراون. سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له عێراقه‌وه ده‌ڵێن ئه‌و بۆمبه بۆ کاروانێکی له‌شکریی دانرابوو.
له پارێزگای ئه‌نباریش وه‌ک پۆلیسی پارێزگاکه ده‌ڵێت هێرشبه‌رێکی خۆکوژ به ئۆتۆمبێله‌که‌یه‌وه خۆی کردووه به بنکه‌یه‌کی پۆلیسدا له شارۆچکه‌ی هیت و خۆی ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا دوو پۆلیس کوژراون و سیانی تریش بریندارن.
کارمه‌ندانی ته‌ندروستی زیانه گیانیه‌کانیان پشتڕاست کردۆته‌وه.