چه‌ک هه‌یگڵ، وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه په‌یمانی داوه به هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مریکا له که‌نداوی فارس که دانوستاندنه‌کان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا نابنه مایه‌ی لاوازکردنی باری ئاسایشی هیچ یه‌کێک له‌و وڵاتانه.
له وتاره‌که‌یدا له کۆنفرانسێکدا له‌گه‌ڵ هاوشانه که‌نداویه‌کانیدا به‌ڕێز هه‌یگڵ ده‌ڵێت واشنتۆن هیواداره به‌ره‌و پێشچوون له‌م وتووێژه ناوکیانه‌دا بێته ئاراوه و ده‌قی ڕێکه‌وتنه‌که‌ش دابڕێژرێت.
وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا به به‌شداربووانی کۆنفرانسی ئه‌نجومه‌نی هاوکاریی که‌نداوی گوتوه دانوستاندنه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ک و له هیچ بارێک‌دا ئاسایشی ناوچه‌که ناخرێته بری به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران.
چه‌ک هه‌یگڵ پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی به‌رگری وڵاتانی که‌نداوی فارس گوتوویه‌تی هه‌ر هه‌موو ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر پێویستی دڵنیابوون له‌وه‌ی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران ڕێک به‌رنامه‌یه‌کی ئاشتیانه‌یه.