کاربه‌ده‌ستێکی سوریایی ده‌ڵێت خۆشحاڵه به ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی له‌خزه‌ر براهیمی وه‌ک نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ سوریا و داوای دیاریکردنی که‌سێکی تری زیاتر بێلایه‌ن وه‌ک ناوبژیوان کرد.
فائیز سایغ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوریا و هه‌روه‌هاش گه‌وره ئه‌ندامی پارتی به‌عسی فه‌رمانڕه‌وای سوریا ده‌ڵێت به‌ڕێز براهیمی که‌سێکی بێلایه‌ن نه‌بووه ده‌ستی وه‌رداوه‌ته کاروباری ناوخۆی سوریاوه.
ئه‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فونیه‌ی فائیز سایغ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێسدا یه‌که‌م کاردانه‌وه‌ی فه‌رمی سوریایه به‌رامبه‌ر ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌که‌ی له‌خزه‌ر براهیمی که پێشتر له‌لایه‌ن سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا.
ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی براهیمی له‌و پۆسته وه‌ک دووه‌م شکستی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب لێی ده‌ڕوانرێت بۆ کۆتایی هێنان به شه‌ڕی ناوخۆی سوریا و هه‌روه‌هاش ئاماژه‌یه‌که به قووڵی جیاوازی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی ناو سوریا و وڵاتانی سه‌ره‌کیش له‌سه‌ر چۆنیه‌تی کۆتاییهێنانی قه‌یرانی خوێناوی 3 ساڵه‌ی سوریا.