وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند هێزکانی پـۆلیسی وڵاته‌که‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6 که‌سیان له باکوری خۆرهه‌ڵاتی فه‌ڕه‌نسا ده‌سـتگیرکردووه به گومانی ئه‌وه‌ی له‌م دوایـیانه‌دا بۆ سوریا ڕۆیشـتوون
دادگایه‌کی ئیسرائیل شه‌ش ساڵ زیندانی بۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری پێشوو ئێهود ئۆڵمرت بڕیوه‌ته‌وه له‌به‌ر وه‌رگرتنی ڕشوه و به‌رتیل ئه‌وکاته‌ی شاره‌داری ئۆرشه‌لیم بوو.
ئه‌بوبه‌کر شیکاو ڕێبه‌ری میلیتانی ئیسلامی بۆکو حه‌رام له نایجیریا، ڕۆژی دووشه‌ممه له گرته‌یه‌کی ڤیدیۆییدا پێشنیازی ئاڵوگۆڕکردنی کچه‌قوتابیه ڕفێندراوه‌کان به ژماره‌یه‌ک میلیتان، ئێستا له گرتوخانه‌ی حکومهتدانه، ده‌کات.
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین نه‌ته‌نیاهو ده‌ڵێت به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران به ڕوون و ئاشـکرایی دیاره که جێی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه، بۆیه ناکرێت ڕێگه به‌و وڵاته بدرێت تواناکانی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی به‌ده‌سـتبهێنێت
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قه و ته‌قینه‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی باشوری به‌غدای پایته‌ختی عێراق 7 که‌س کوژراون
گه‌وره دادگای ئه‌وروپا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ڕۆژی دووشه‌ممه فه‌رمانی به تورکیا کرد 90 ملیۆن یورۆ (واته 120 ملیۆن دۆلار) به قوبرس بدات له به‌رامبه‌ر داگیرکردن و دابه‌شـکردنی له سـاڵی 1973 دا
مۆسـکۆ ده‌ڵێت ڕێز له‌و ڕیفرادۆمه ده‌گرێت که له دوو هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا به‌ڕێوه‌چوون بۆ جودابوونه‌وه له ئۆکرانیا و ئاماژه‌ی به‌وه کرد ئه‌و ئه‌نجام له‌به‌ر چاو بگیرێت له وتووێژه‌کانی نێوان ڕێبه‌رانی کیێڤ و جوداخوازاندا
کۆمکاری عه‌ره‌ب کۆبوونه‌وه‌یه‌کی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ڵوه‌شـانده‌وه که بڕیاربوو ڕۆژی دووشه‌ممه له ریازی پایته‌ختی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه به‌ڕێوه‌بچێت
سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی ئیتالیا سیلڤیۆ برلسکۆنی که له‌سه‌ر خۆدزینه‌وه له پـێدانی باج له لایه‌ن دادگایه‌کی وڵاته‌که‌ی سزای بۆ بڕایه‌وه، ڕۆژی هه‌ینی له نزیک ماڵه‌که‌ی له میلانۆ گه‌یشـته خانه‌یه‌کی گرنگیدان به که‌سـانی به ته‌مه‌ن
له ئاکامی شه‌ڕ و بۆردومانی ڕۆژی هه‌ینی له شـاری فه‌لـلوجه‌ی ڕۆژئاوای به‌غدای پایته‌خت 8 که‌س کوژراون که دووانیان منداڵ بوون. هه‌روه‌ها 9 که‌سیش برینداربوون
وه‌زیری به‌رگری یه‌مه‌ن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک به‌رپـرسی له‌شـکری و ئاسایشی له هێرشێـکدا له باشوری وڵاته‌که‌یان ڕزگاریان بوو
کاربه‌ده‌سـتانی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانیان له شـاری حومس ڕێگه‌یان له ده‌رچوونی نزیکه‌ی 270 چه‌کداری ئۆپـۆزسیۆن گرتووه، پاش ئه‌وه‌ی ئۆپـۆزسیۆن به‌شێـکی خۆی له ڕێکه‌وتنێـک جێبه‌جێ نه‌کردووه
سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن گه‌یشـته هه‌رێمی کریمه، ئه‌وه‌ی له مانگی سێـیه‌وه له ئۆکرانیا جوداکرایهوه و خرایه سه‌ر ڕووسیا
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتویه‌تی دوو دیپـلۆماتی خاوه‌ن ئه‌زمون له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌سـتنیشـان ده‌کات بۆ هه‌ردوو پـۆستی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا بۆ میسر و عێراق
به‌ر له ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن، ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا باس له سه‌رکه‌وتنی مالیکی ده‌کات له پـرۆسه‌که و له لایه‌که‌وه دروشمی پـێـکهێنانی حکومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی باس ده‌کات
چه‌کدارانی تاڵیبانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن وه‌ک به‌شێـک له هێرشی وه‌رزی بههارهیـیان، هێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی و به‌رپـرسـانی پایه به‌رزی حکومه‌تی ئه‌فغانی ده‌که‌نه ئامانج
میلیتانی لایه‌نگرانی ڕووسیا له هه‌رێمی خۆرهه‌ڵاتی ئۆکرانیا ده‌ڵێن ئه‌وان ڕیفراندۆمه‌کانی په‌یوه‌ست به دامه‌زراندنی ئه‌وه‌ی پـێی ده‌ڵێن کۆماره‌کانی گه‌لی سه‌ربه‌خۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش وێڕای بانگه‌شه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن بۆ دواخسـتنی ئه‌و ڕیفراندۆمانه
چالاکوانان و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا گوتیان ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له لایه‌ن چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆنه‌وه له شـاری حه‌له‌بی باکوری وڵات ئه‌نجام دراوه و به‌هۆیه‌وه ئوتێل کارلتۆن که‌وا 150 سـاڵ بوو هه‌بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند بینایه‌کی ده‌وروبه‌ری به ته‌واوی ته‌خت و وێران بوون
ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـکی ئه‌مه‌ریکا بۆ زیادکردنی پـشـتیوانی خۆی له حکومه‌تی عێراقی له‌و شه‌ڕه‌ی له دژی کۆمه‌ڵه‌ی چه‌کداری ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شـام (داعش) ده‌یکات
ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆکی ڕووسیا داوای له جوداخوازانی سه‌ر به وڵاته‌که‌ی له هه‌رێمێـکی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا کرد ئه‌و ڕیفراندۆمه دوابخه‌ن که بڕیاره له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سـازی بکه‌ن بۆ جیابوونه‌وه له ئۆکرانیا
زیاتر نیشـان بده