سکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی نێردراوی تایبه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و عه‌ره‌بی بۆ قه‌یرانی سوریا له 31 ی مانگی پـێـنجدا ده‌سـت له‌کاره‌که‌ی ده‌کێشێته‌وه.
بان کی مون ڕۆژی سێشه‌ممه له نیویۆرک له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ ئیبراهیمی ئه‌مه‌ی ئاشـکراکرد و گوتی له ئێسـتادا نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی که‌سایه‌تیـیه‌که تاوه‌کو شوێنی ئیبراهیمی بگرێته‌وه.
ئیبراهیمیش لای خۆیه‌وه گوتی واز له‌و پـۆسته ده‌هێنێت و زۆر خه‌مباره به‌وه‌ی له دوای خۆیدا ڕه‌وشێـکی ئێجگار خراپ له سوریا به‌جێ ماوه، به‌ڵام جه‌ختی له‌وه کرد به‌و ئه‌زمونه‌ی هه‌یه‌تی به‌رده‌وام ده‌بێت له یارمه‌تیدانی هه‌وڵه‌کانی ده‌درێن بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا.
ئیبراهیمی له سـاڵی 2012 ئه‌و پـۆسته‌ی له پاش کۆفی ئه‌نان سـکرتێری پێشـووی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گرته‌ده‌ست.
به‌پـێی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌کان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان چه‌ند که‌سایه‌تیـیه‌ک ناویان براوه تاوه‌کو شوێنی ئیبراهیمی بگرنه‌وه، له‌وانه وه‌زیری پـێشووی ده‌ره‌وه‌ی تونس که‌مال مورجان.