دوو که‌س کوژراون له ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا له شاری خارکیڤ که له‌ژێر ده‌ستی حکومه‌تی ئۆکرانیادایه هاوکاتی یادکردنه‌وه‌ی یه‌که‌م ساڵیادی له‌کار لادانی ڤیکتۆر یانۆکۆڤیچ سه‌رۆکی پێشووی سه‌ر به مۆسکۆ.
فه‌رمانده‌یه‌تی هاوپه‌یمانانی شه‌ڕی دژی داعش که به هێزی ئه‌رکی هاوبه‌ش ناسراوه، له ڕاگه‌یاندنێـکدا گوتی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی له‌وه‌تای ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10 هێرشی ئاسـمانیـیان له دژی داعش له عێراق ئه‌نجامداوه
داواکاری گشـتی تورکیا ده‌سـتیکردووه به لێـکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به‌و ڕاپـۆرتانه‌ی له چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌کی سه‌ر به حکومه‌تدا بڵاوکراونه‌ته‌وه و تیایاندا نووسراوه پـیلانگێڕێـک بۆ کوشتنی کچی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاشکرا بووه.
ڕێبه‌رانی ئه‌وروپا ده‌ڵێن پێویسته یۆنان له 19 وڵاته‌که‌ی زۆنی ئه‌وروپادا بمێنێته‌وه.
گه‌وره کاربه‌ده‌ستێکی له‌شکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له‌شکری عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانیش به‌رنامه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێکیان هه‌یه له مانگی 4 یان 5 دا بۆ ڕزگارکردنی شاری موسڵ له چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هه‌روه‌ها تورکیا هاوبه‌شیه‌ک پێک ده‌هێنن بۆ مه‌شق و ڕاهێنان پێکردن و دابین کردنی که‌ره‌سته و که‌ل و په‌لی پێویست بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی میانڕه‌وی سوریایی بۆ شه‌ڕکردنی دژی ڕێکخراوی تێرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
کاربه‌ده‌ستانی لیبیایی ده‌ڵێن 45 که‌س کوژراون و ده‌یانی تریش بریندارن له ئاکامی به‌لانی که‌م ته‌قاندنه‌وه‌ی 3 ئۆتۆمبێل له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕایده‌گه‌یه‌نێت هه‌ر جه‌خت کردنه‌وه‌یه‌ک له‌لایه‌ن ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌کانه‌وه که وڵاتانی ڕۆژئاوا شه‌ڕی دژی ئاینی ئیسلام ده‌که‌ن درۆیه‌کی ناشرینه.
کاربه‌ده‌سـتان له سۆماڵ ده‌ڵێن له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو و خۆته‌قاندنه‌وه‌ی خۆکوژێـک له نێو ئۆتێلێـکی مه‌قادیشۆی پایته‌خت به لایه‌نی که‌م 25 که‌س کوژراون و زیاتر له 30 که‌سیش برینداربوون
براک ئۆباما سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا داوای له ڕێبه‌ر و حکومه‌ته‌کانی جیهان کرد به خێرایی هه‌نگاو بنێن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی توندڕه‌وی و توندوتیژی، ئه‌وه‌ی به‌شێـک له گروپه ئیسلامیـیه‌کان په‌ڕه‌وی ده‌که‌ن
کاربه‌ده‌سـتانی کۆشـکی سـپی ده‌ڵێن جێنێفه‌ر سـاکی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له لایه‌ن سه‌رۆک ئۆباماوه دهسـتنیشـانکراوه بۆ گرتنه ده‌ستی پـۆستی به‌رپـرسی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی سه‌رۆک له کۆشـکی سـپیدا
سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه به وتارێـک له به‌رده‌م نوێنه‌رانی 60 وڵات له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه کۆتایی به کۆنفرانسێـکی سێ ڕۆژی ده‌هێنێت که به‌ستراوه به مه‌به‌سـتی چۆنێتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی توندڕه‌وان
کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت یه‌کێنه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له کۆبانی به پاڵپـشـتی هێزی پـێشـمه‌رگه و هێرشی ئاسـمانی هاوپه‌یمانان توانیویانه به لایه‌نی که‌م 215 گوند له باشور و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای شاره‌که ڕزگاربکه‌ن، له‌وانه 7 گوندیان له ناو سنووری ئیداری پارێزگای ڕه‌ققه‌دا
ئاژانسی دهنگوباسی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه ڕایگه‌یاند فه‌رمانده‌ی له‌شـکری 26 وڵاتی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له شه‌ڕی دژی داعش له ڕیازی پایته‌خت کۆده‌بنه‌وه
وه‌زاره‌تی ناوخۆی تونس ڕایگه‌یاند 4 پاسه‌وانی نیشـتیمانی وڵاته‌که‌ی به ده‌سـتی چه‌کدارانی توندڕه‌وی ئیسلامیـیه‌وه کوژراون له ویلایه‌تی قه‌سرینی ڕۆژئاوای وڵات له نزیک سنووری جه‌زائیر
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌سه‌ر داوای فه‌ڕه‌نسا و ئیتاڵیا تاووتوێی ڕه‌وشی لیبیا ده‌کات، به تایبه‌تی له پاش سه‌ربڕینی 21 که‌سی میسری قبتی به ده‌سـتی چه‌کدارانی داعش له لیبیا
ئاشتۆن کارته‌ر وه‌زیری نوێی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا به فه‌رمی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پـۆسته‌که‌ی وه‌رگرت پاش ئه‌وه‌ی له به‌رده‌م جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا سوێندی فه‌رمی خوارد
هێزکانی حکومه‌تی سوریا به پاڵپـشـتی چه‌کدارانی بیانی توانیویانه چه‌ند ناوچه‌یه‌کی نزیک شـاری حه‌له‌ب کۆنترۆڵ بکه‌ن، ئه‌مه‌ش نزیکیان ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی گه‌مارۆی ئه‌و گه‌ڕه‌کانه‌ی حه‌له‌ب بده‌ن که له ئێستادا له ژێر ده‌سـتی گرووپه جۆراوجۆره‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریادایه
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ده‌ڵێن یه‌ک له چه‌کدارانی هێزی به‌سیجی وڵاته‌که‌یان له شه‌ڕی دژی داعش له عێراقدا کوژراوه
شه‌پـۆلێـکی به‌فر و سه‌رما ویلایه‌ته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکای گرته‌وه و به‌هۆیه‌وه خوێندنگه‌کان و ئۆفیسه‌کانی حکومه‌ت داخران
زیاتر نیشـان بده