براک ئۆباما سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا داوای له ڕێبه‌ر و حکومه‌ته‌کانی جیهان کرد به خێرایی هه‌نگاو بنێن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی توندڕه‌وی و توندوتیژی، ئه‌وه‌ی به‌شێـک له گروپه ئیسلامیـیه‌کان په‌ڕه‌وی ده‌که‌ن.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له دانیشـتنی کۆتایی کۆنفرانسی سێ ڕۆژی بۆ چۆنێتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی توندڕه‌وی که له واشنتنی پایته‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌رۆک ئۆباما وتارێـکی پـێشـکه‌شکرد و گوتی تێرۆرسـتان که‌سانی ساویلکه به‌کارده‌هێنن بۆ سه‌پاندنی بیروباوه‌ڕه پـڕ له ڕق و کینه‌که‌یان. گوتیشی گرنگه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و تێڕوانینه چه‌وتانه بـبینه‌وه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد که هه‌ندێـک هه‌ن ده‌ڵێن ڕۆژئاوا شه‌ڕ له دژی ئاینی ئیسلام ده‌کات، گوتی ئه‌مه ته‌نها درۆیه‌کی قێزه‌وه‌نه.
پاشان سه‌رۆک ئۆباما گوتی بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و بیروباوه‌ڕانه بـبینه‌وه، پـێویسته له چه‌ند لایه‌که‌وه هه‌نگاو بنرێت، له‌وانه کار بۆ نه‌هێشتنی شه‌ڕی تایفی له ناوچه‌که‌دا بکرێت ، بنه‌ماکانی دیموکراسی پـیاده‌بکرێن، کار بۆ نه‌هێشـتنی هه‌ژاری و بێ کاری بکرێت له جیهانی ئیسلامی‌دا.
گوتیشی شه‌ڕی تایفی له عێراق و سوریا ڕێـگه‌ی له به‌رده‌م داعش خۆشکرد و بووه هۆکاری ته‌شه‌نه‌کردنی تێرۆر.
هه‌روه‌ها داوای له کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی کرد چاره‌سه‌ری کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌کان بکات که ده‌بنه مایه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی توندوتیژی و توندڕه‌وی، له‌وانه نه‌خوێنده‌واری، گه‌نده‌ڵی و دیارده خراپه‌کانی دیکه‌ی ڕۆڵیان هه‌یه له ناسه‌قامگیری کۆمه‌ڵگه‌کاندا. به‌ڵێنیشی دا یارمه‌تی وڵاته هه‌ژاره‌کان بدات تاوه‌کو گه‌نجه‌کانیان سوود له هه‌لی نوێی خوێندن وه‌ربگرن و به تایبه‌تی ژنانیان.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا داوای له وڵاتانیش کرد ڕێگه به کاری سیاسی بده‌ن وه‌کو هه‌نگاوێـک بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی توندڕه‌وی و پاشان ئه‌و هۆکاره سیاسیـیانه به‌ده‌سـت ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌وه نه‌هێڵنه‌وه که ده‌کرێنه به‌هانه بۆ ئه‌نجامدانی کاره خراپه‌کانیان. گوتیشی هه‌روه‌ها پـێویسته ڕێز له ئازادیـیه‌کان بگیرێت.