کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت یه‌کێنه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له کۆبانی به پاڵپـشـتی هێزی پـێشـمه‌رگه و هێرشی ئاسـمانی هاوپه‌یمانان توانیویانه به لایه‌نی که‌م 215 گوند له باشور و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای شاره‌که ڕزگاربکه‌ن، له‌وانه 7 گوندیان له ناو سنووری ئیداری پارێزگای ڕه‌ققه‌دا.
کۆمه‌ڵه‌که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی له پاڵ هێزه کوردیـیه‌کان هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریاش هه‌ن، له‌وانه شۆڕشگێڕانی ڕه‌ققه (ثوار الرقة) ، لیوای به‌ره‌ی کورده‌کان (لوا‌ء جبهة الأكراد) ، که‌تائیب شه‌مس ئه‌لشه‌مال (كتائب شمس الشمال).
پاشان باسی له جاده‌یه‌کی سه‌ره‌کی کرد که له لایه‌ن کورده‌کانه‌وه کۆنترۆڵکراوه و گوتی نزیکه‌ی 30 کیلۆمه‌تر له‌و جاده سه‌ره‌کیـیه‌ی حه‌له‌ب به ڕه‌ققه ده‌به‌سـتێته‌وه و به "ڕۆدکۆ" ناسراوه که‌وتووه‌ته ژێر ده‌سـتی هێزه کوردیـیه‌کانه‌وه.
هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵه‌که ئاماری زیانه گیانیـیه‌کانی چه‌ند مانگی ڕابردووی بڵاوکرده‌وه و ڕایگه‌یاند به‌پـێی ئه‌و زانیاریـیه باوه‌ڕپـێـکراوانه‌ی پـێـیان گه‌یشـتووه له‌وه‌تای 16 ی مانگی نۆی سـاڵی ڕابردوو هه‌تا 16 ی مانگی دووی ئه‌مسـاڵ 1271 چه‌کداری داعش له به‌ره‌کانی شه‌ڕی کۆبانی کوژراون. له هێزه کوردیـیه‌کانیش 502 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه و له هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنیش 21 که‌س. هه‌روه‌ها 39 هاوڵاتی سیڤیلیش گیانیان له‌ده‌سـتداوه.