Accessibility links

جێنێفه‌ر سـاکی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ بۆ کۆشکی سـپی


کاربه‌ده‌سـتانی کۆشـکی سـپی ده‌ڵێن جێنێفه‌ر سـاکی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆک ئۆباماوه‌ ده‌سـتنیشـانکراوه‌ بۆ گرتنه‌ ده‌ستی پـۆستی به‌رپـرسی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی سه‌رۆک له‌ کۆشـکی سـپیدا.

کاربه‌ده‌سـتان ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ گوتیان جێنێفه‌ر ساکی له‌ 1 ی مانگی چواره‌وه‌ شوێنی جێنێفه‌ر پاڵمێری که‌سی دیموکراتی خاوه‌ن ئه‌زمون له‌ میدیا ده‌گرێته‌وه‌، که‌ کۆشـکی سـپی جێده‌هێڵێت تاوه‌کو په‌یوه‌ندی به‌ هێله‌ری کلنتنه‌وه‌ بکات بۆ هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی.

سه‌رۆک ئۆباما له‌ گوته‌یه‌کیدا سوپاسی جێنێفه‌ر پاڵمێری کرد و گوتی هاوڕێـیه‌کی باش بووه‌ و پاشان ده‌سـتخۆشی لێکرد و به‌ لێـهاتوو و به‌ توانا له‌ کاری به‌رپرسی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی سه‌رۆک ناودێریکرد. هه‌روه‌ها گوتی ڕاوێژکارێـکی جێی متمانه‌ بووه‌.

XS
SM
MD
LG