هێزکانی حکومه‌تی سوریا به پاڵپـشـتی چه‌کدارانی بیانی توانیویانه چه‌ند ناوچه‌یه‌کی نزیک شـاری حه‌له‌ب کۆنترۆڵ بکه‌ن، ئه‌مه‌ش نزیکیان ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی گه‌مارۆی ئه‌و گه‌ڕه‌کانه‌ی حه‌له‌ب بده‌ن که له ئێستادا له ژێر ده‌سـتی گرووپه جۆراوجۆره‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریادایه.
کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه هێزکانی حکومه‌ت به پاڵپشتی چه‌کدارانی شیعه‌ی ئێرانی و ئه‌فغانی له پاش شه‌ڕێـکی قورسی خوێناوی که تیایدا به لایه‌نی که‌م 50 که‌سیان لێ کوژرا، توانیویانه شـارۆچکه‌ی ڕیتان و گوندی باشکوی له باکوری شـاری حه‌له‌ب کۆنتڕۆڵ بکه‌ن. کۆمه‌ڵه‌که ده‌شڵێت شه‌ڕه‌کان گه‌یشتونه‌ته ناوچه‌ی حه‌رده‌تنین و ڕۆژهه‌ڵاتی شارۆچکه‌ی بیانون.
هه‌روه‌ها باس له هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن ده‌کات و ده‌ڵێت به لایه‌نی که‌م 45 که‌سیش له‌وان کوژراوه، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی به ده‌یان بریندار له هه‌ردوولایان که‌وتووه.
پاشان ئاماژه بۆ کوژرانی به لایه‌نی که‌م 20 که‌س ده‌کات له به‌ره‌ی نوسره‌ی سه‌ر به ئه‌لقاعیده و گروپی چه‌کداری ناسراو به جه‌یش ئه‌لموهاجیرین و ئه‌لئه‌نسار که له که‌سانی بیانی پـێکهاتووه.