ڕێبه‌رانی ئه‌وروپا ده‌ڵێن پێویسته یۆنان له 19 وڵاته‌که‌ی زۆنی ئه‌وروپادا بمێنێته‌وه هاوکاتی هه‌وڵه‌کانی وه‌زیرانی دارایی ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ریه‌ک له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ڕزگارکردنی ئه‌ثینا له قه‌یرانی دارایی.
له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له پاریس له‌گه‌ڵ فرانسوا ئۆلاند، ئه‌نگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت له‌وه‌تای ده‌ستپێکردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی یۆنانه‌وه ههڵوێستیوڵاتهکهی هه‌ر ئه‌وه بووه یۆنان وه‌ک به‌شێک له زۆنی ئه‌وروپا بمێنێته‌وه و ده‌شڵێت به‌رلین هه‌موو شتیک ده‌کات تا هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش بمێنێته‌وه.
سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نساش هه‌ڵوێستی وڵاته‌که‌ی دووباره کردۆته‌وه بۆ مانوه‌ی یۆنان له زۆنی ئه‌وروپادا.
له ئێستاشدا وه‌زیرانی دارایی ئه‌وروپا له برۆکسل کۆبوونه‌ته‌وه بۆ تاووتوێکردنی پێشنیازی ئه‌ثینا بۆ درێژکردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی قه‌رزی ئه‌وروپا.