فه‌رمانده‌یه‌تی هاوپه‌یمانانی شه‌ڕی دژی داعش که به هێزی ئه‌رکی هاوبه‌ش ناسراوه، له ڕاگه‌یاندنێـکدا گوتی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی له‌وه‌تای ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10 هێرشی ئاسـمانیـیان له دژی داعش له عێراق ئه‌نجامداوه.
ژماره‌یه‌ک له هێرشه‌کان له نزیک موسڵ بوون و به‌هۆیانه‌وه 3 شوێنی داعش و بینایه‌ک وێرانکران و زرێـپـۆشێـک و بلدۆزه‌رێـکیش تێـکشکێنران. له نزیک شـاری حه‌دیسه‌ی ڕۆژئاوای عێراق 3 به‌له‌می داعش تێـکشکێنران. هێرشه‌کانی دیکه له نزیک که‌رکوک و شه‌نگال و ته‌له‌عفه‌ر کراون.
پاشان باسی له بۆردومانه‌کانی ناو سوریا کرد و گوتی له‌وێش 5 هێرشی ئاسـمانی ئه‌نجامدراون که چواریان له نزیک شـاری کۆبانی بوون و تیایاندا 2 شوێن و بینایه‌کی داعش وێرانکراون و 2 تاقمی چه‌کداری داعش‌یش له‌ناوبراون.