وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هه‌روه‌ها تورکیا هاوبه‌شیه‌ک پێک ده‌هێنن بۆ مه‌شق و ڕاهێنان پێکردن و دابین کردنی که‌ره‌سته و که‌ل و په‌لی پێویست بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی میانڕه‌وی سوریایی بۆ شه‌ڕکردنی دژی ڕێکخراوی تێرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
جان باس، باڵیۆزی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ تورکیا و هه‌روه‌ها فه‌ره‌یدون سینیرلو‌غلو، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌یان له ئانکه‌ره مۆرکرد .
سینیرلو‌غلو، ئه‌م هاوبه‌شیه‌ی به گرنگ ناودێر کردووه له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
مه‌ولود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیاش ده‌ڵێت ئه‌م ڕێکه‌وتنه بۆ شه‌ڕی دژی ڕژێمی سوریاشه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت ئه‌م هێزانه‌ی سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا له مه‌یدانه‌کاندا شه‌ڕی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌کانی تر ده‌که‌ن و هه‌روه‌ه‌هاش ده‌سته و تاقمه‌کانی ڕژێمی سوریا (وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د، سه‌رۆکی سوریا).
له‌شکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پێشتر گوتوویه‌تی به‌رنامه‌ی ناردنی زیاتر له 400 سه‌ربازی ئه‌مریکایی هه‌یه له‌وانه سه‌ربازی هێزی تایبه‌تیشی تیادان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا له شوێنێکی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌دا وه‌ک به‌شێک له شه‌ڕی دژی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکایی ده‌ڵێن به‌رنامه‌یان هه‌یه بۆ مه‌شق و راهێنان پێکردنی نزیکه‌ی 5 هه‌زار جه‌نگاوه‌ری له‌شکری ئازادی سوریا له ماوه‌ی 3 ساڵدا.
شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه، قه‌ته‌ر، هه‌روه‌ها تورکیاش به ئاشکرایی پێشنیازیان کردووه که وڵاته‌کانیان کراوه‌ن بۆ ئه‌و مه‌شق و ڕاهێنانه.
هه‌رچه‌نده تورکیا ده‌خوازێت هێزه‌کانی ناو حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ببنه به‌شێک له ئامانجه‌کانی ئه‌م کاره هاوبه‌شه، به‌ڵام وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئامانجه‌که توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌کی دیار داده‌نێت بۆ ئاسایشی ناوچه‌که.
سه‌باره‌ت به کاتی ده‌ستپێکردنی مه‌شق و ڕاهێنان پێکردنی سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا ده‌شێت له مانگی داهاتووه‌وه ده‌ستپێبکات.