ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ده‌ڵێن یه‌ک له چه‌کدارانی هێزی به‌سیجی وڵاته‌که‌یان له شه‌ڕی دژی داعش له عێراقدا کوژراوه.
ئاژانسی نیمچه فه‌رمی فارس یه‌کێـک بوو له‌و ده‌زگایانه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هه‌واڵه‌که‌ی بڵاوکرده‌وه و گوتی محه‌مه‌دهادی زولفه‌قاری ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له شه‌ڕی به‌رگری له مه‌زاره‌کانی هه‌ردوو ئیمامی عهسـکهری له ناوچه‌ی مکیشفیهی شـاری سامه‌ڕا کوژراوه.
مانگی دوازده‌ی سـاڵی ڕابردووش، فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ر له نزیک شـاری سامه‌ڕا کوژرا.
ئێران نکۆڵی ده‌کات له‌وه‌ی هێزی شه‌ڕکه‌ری بۆ عێراق ڕه‌وانه‌کردبێت و ده‌ڵێت ته‌نها ڕاوێژکارانی سه‌ربازی ڕه‌وانه کردووه تاوه‌کو یارمه‌تی حکومه‌تی عێراق بده‌ن له شه‌ڕی داعش،. عێراقیش لای خۆیه‌وه به‌شداری هێزی شه‌ڕکه‌ری ئێرانی له شه‌ڕه‌کاندا ئاشکرا ناکات.