ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رز ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکردووه‌ته‌وه که ده‌ڵێت به‌ره‌ی نوسره‌ی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له سوریا تاووتوێی مه‌سه‌له‌ی خۆجیاکردنه‌وه‌ی له قاعیده ده‌کات، ئه‌مه‌ش تاوه‌کو گرووپێـکی نوێ پـێـکبهێنێت و هه‌ندێـک له وڵاتانی که‌نداو بتوانن پـشـتگیری لێ بکه‌ن بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د
هێزی ئه‌رکی هاوبه‌ش ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی له ماوه‌ی یه‌ک ڕۆژدا 14 هێرشی ئاسـمانیـیان له دژی داعش له سوریا و عێراق ئه‌نجامداوه
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی زلهێزانی جیهان ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێران‌دا پـێی بگه‌ن له باره‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که " ڕێـکه‌وتنێـکی خراپه" و ڕێـگری له ئێران ناکات بـبێته خاوه‌نی چه‌کی ناو‌کی
ئاژانسی دهنگوباسی فارسی ئێران ده‌ڵێت حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی داواکه‌ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکای ڕه‌تکردووه‌ته‌وه بۆ ڕاگرتنی چالاکیـیه ناوکیـیه هه‌سـتیاره‌کانی به لایه‌نی که‌م بۆ ماوه‌ی 10 سـاڵ
کاربه‌ده‌سـتانی لوبنان ده‌ڵێن له هه‌ڵمه‌تێـکی له‌شـکریدا بۆ سه‌ر شوێنی که‌سێـکی تێرۆرست له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که سه‌ربازێـک و تێرۆرسته‌که کوژراون
وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتیـیه‌کانی تورکیا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی له هه‌ردوو ناوچه‌ی هه‌ندرێن و چۆمان له ده‌ڤه‌ری قه‌ندیل به دوای نه‌وتدا ده‌گه‌ڕێت
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا داوا له ئێران کردووه هه‌وڵی زیاتر بدات بۆ گه‌یشـتن به ڕێـکه‌وتنێـکی کۆتایی له باره‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌وه
هه‌زاران که‌س به‌شداریـیان له ڕێوڕه‌سمی به خاکسـپاردنی نووسه‌ر و ڕوناکبیری کورد یه‌شار که‌مال کرد، له نێویاندا ده‌یان ڕێبه‌ر و کاربه‌ده‌سـتی سیاسی و نووسه‌ر هه‌بوون.
ئاژانسی دهنگوباسی فه‌رمی ئێران IRNA ده‌ڵێت سوپای پاسداران چاودێری ژماره‌یه‌کی ئێجگار زۆری چالاکی ئێرانیـیه‌کان ده‌کات له‌سه‌ر فه‌یسبوک
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن هێزه له‌شکریـیه‌کانی وڵاته‌که‌یان به یارمه‌تی حه‌شدی شه‌عبی که له پـێنج قۆڵه‌وه ده‌سـتیان هێرشێـکی گه‌وره بۆ سه‌ر چه‌کدارانی داعش کردووه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین توانیویانه پـێشـڕه‌وی بکه‌ن
به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل له ڕێدایه به‌ره‌و واشنتۆن که بڕیاره وتارێکی مشت‌ومڕ له‌سه‌ر بدات له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی کۆنگرێسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا.
هه‌زاران که‌س له‌ناو جه‌رگه‌ی مۆسکۆدا گردبوونه‌ته‌وه بۆ ده‌ربڕینی پرسه و ماته‌می خۆیان بۆ کوشتنی بۆریس نیمتسۆڤ ڕێبه‌ری ئۆپزسیۆن.
کاربه‌ده‌ستێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت سه‌باره‌ت به‌و به‌رنوسه ئاسایشیه‌ی تورکیا که مافه‌کانی هێزی پۆلیس زیاد ده‌کات بۆ به‌کارهێنانی چه‌ک و هه‌روه‌هاش بۆ پشکنین و ده‌ستگیرکردنی خه‌ڵک.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ڕزگارکردنی شارۆچکه‌ی ته‌ل حه‌میس له لایه‌ن هێزه‌کانی یه‌په‌گه و هێزی خێڵه عه‌ره‌بیـیه‌کانی ناوچه‌که له ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا، خه‌ڵکی شاری قامیشلو خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی.
پـۆلیسی دانیمارک ده‌ڵێت که‌سێـکی دیکه‌یان ده‌سـتگیرکردووه که پـێـیان وایه هاوکاری عومه‌ر ئه‌لحسێنی کردبێت، ئه‌وه‌ی له 14 ی ئه‌م مانگه له کۆبنهاگن 2 که‌سی کوشت و 5 که‌سی دیکه‌ی بریندارکرد.
چالاکوانانی سوریایی و هه‌روه‌هاش نوێنه‌رانی کورد ده‌ڵێن جه‌نگاوه‌ره کورده‌کان ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ده‌یان گونددا پاش چه‌ند ڕۆژ له‌و شه‌ڕانه‌ی له‌گه‌ڵ توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا ڕوویانداوه له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا.
له‌م ڕاپۆرته‌ی کۆمه‌ڵه‌ی چاودێریکردنی داراییدا ئاگاهیش دراوه که هێشتاش پێویست به کاری زیاتر هه‌یه بکرێت له‌سه‌ر ئاستی جیهانی تا ڕێگه له هه‌موو دابینکردنێکی پاره بۆ ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ببڕدرێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن به‌لانی که‌م 8 که‌س له ده‌وروبه‌ری به‌غدای پایته‌ختی وڵاته‌که کوژراون له ئاکامی ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه و چه‌ند هێرشێکی خومپاره‌یی.
میدیای تورکیا ده‌ڵێت هێزه‌کانی پۆلیس کابرایه‌کیان ده‌ستگیرکردووه که گوتوویه‌تی بۆمب و که‌ره‌سته‌ی تری ته‌قینه‌وه‌ی پێیه له ده‌ره‌وه‌ی کونسوڵخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ئه‌ستانبوڵ.
کابرایه‌کی خه‌ڵکی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه، که پێشتر ڕێبه‌رێکی تۆڕه تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده بووه، گوناهبارکراوه به هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له ته‌قاندنه‌وه‌کانی ساڵی 1998 ی دوو باڵیۆزخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ئافریکا.
زیاتر نیشـان بده