کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن هێزه له‌شکریـیه‌کانی وڵاته‌که‌یان به یارمه‌تی حه‌شدی شه‌عبی که له پـێنج قۆڵه‌وه ده‌سـتیان هێرشێـکی گه‌وره بۆ سه‌ر چه‌کدارانی داعش کردووه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین توانیویانه پـێشـڕه‌وی بکه‌ن.
سه‌رچاوه له‌شـکریـیه‌کان ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایانگه‌یاند که‌وا هێزه‌کانیان توانیویانه ناوچه‌کانی تین (طين) و قادسیـیه و بوعوبێد و حه‌سانی کۆنترۆڵ بکه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌سـتیان گرتووه‌ته‌وه به‌سه‌ر چه‌ند بینایه‌کی حکومه‌ت، له‌وانه ئه‌کادیمیه‌ی پـۆلیس که له نزیک ده‌روازه‌ی باشوری شـاری تکریته و له‌وه‌تای مانگی شه‌شه‌وه له لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه کرابووه بنکه‌یه‌ک. هاوکات له ده‌وروبه‌ری قه‌زای دۆریش هێزه‌کان پـێشڕه‌ویـیان کردووه.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته گه‌وره‌یه‌ی حکومه‌تی عێراق بۆ سه‌ر داعش به پاڵپشـتی هێزی ئاسـمانی هاوپه‌یمانان و تۆپـخانه‌ی له‌شـکری عێراقه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه فه‌ریق ڕوکن عه‌بدولوه‌هاب ئه‌لساعدی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لعێراقیـیه‌وه ڕایگه‌یاند پـلانه‌که‌یان وه‌ک چۆن به‌رنامه‌یان بۆ داناوه جێبه‌جێ ده‌کرێت و گوتی هێرشه سه‌ره‌کیـیه‌که‌یان له ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری تکریته‌وه، به‌ڵام هێشـتا نه‌چوونه‌ته نێو شاره‌که‌وه.