کاربه‌ده‌سـتانی لوبنان ده‌ڵێن له هه‌ڵمه‌تێـکی له‌شـکریدا بۆ سه‌ر شوێنی که‌سێـکی تێرۆرست له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که سه‌ربازێـک و تێرۆرسته‌که کوژراون.
ڕۆژی سێشه‌ممه له‌شـکری لوبنان له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هێزێـکی له‌شـکری چوونه‌ته سه‌ر شوێنی چه‌کدارێـکی تێرۆرستی سه‌ر به گروپی شێخ خالید حبڵس له شـارۆچکه‌ی بحه‌نین له ناوچه‌ی عه‌کـکاری باکوری شـاری ته‌رابلوس و له ئاکامدا شه‌ڕه ته‌قه له نێوان هێزه‌که‌ی له‌شـکر و چه‌کداره‌که ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه سه‌ربازێـک گیانی له‌ده‌سـتداوه. پاشان هێزه‌که‌ی له‌شکر وه‌ڵامی ته‌قه‌کانی تێرۆرسـته‌که‌یان داوه‌ته‌وه و کوشتوویانه.
له‌شکر ده‌ڵێت تێرۆرسته‌که له مانگی ده‌ی سـاڵی ڕابردوو به‌شداری کردبوو له دانانی بۆسه‌یه‌ک بۆ هێزێـکی له‌شکری و له ئاکامدا 2 سه‌رباز و 2 ئه‌فسه‌ر کوژران.
جێی ئاماژه‌یه زۆربه‌ی توندڕه‌وه سووننه‌کانی لوبنان له باکوری وڵاته‌که‌ن.