هه‌زاران که‌س له‌ناو جه‌رگه‌ی مۆسکۆدا گردبوونه‌ته‌وه بۆ ده‌ربڕینی پرسه و ماته‌می خۆیان بۆ کوشتنی بۆریس نیمتسۆڤ ڕێبه‌ری ئۆپزسیۆن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕوسیا وه‌ک بارێکی ئاسایی به کاوه‌خۆ مۆڵه‌تی گردبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ئۆپزسیۆن ده‌ده‌ن به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان زۆر به خێرایی ڕێگه‌پێدانیان داوه بۆ گردبونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه.
بۆریس نیمتسۆڤ بڕیار بوو ڕێبه‌رایه‌تی خۆپیشاندانێکی دژه شه‌ڕ و دژی ڤلادمیر پوتن سه‌رۆکی ڕوسیا بکات به‌ڵام ئه‌مڕۆ وه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌کرێت 50 هه‌زار که‌س به‌شداری له‌م مه‌ڕاسیمه‌ی ئه‌مڕۆدا بکه‌ن بۆ ئه‌و پیاوه‌ی که سه‌رۆک براک ئۆباما به "داکۆکیکارێکی ماندوونه‌ناس" ناودێری ده‌کات بۆ مافه‌کانی گه‌لی ڕوسیا.
پۆلیس ده‌ستی کردووه به گه‌ڕان به‌شوێن ئه‌وانه‌ی له ئۆتۆمبێلێکه‌وه شه‌وی هه‌ینی ته‌قه‌یان له به‌ڕێز نیمتسۆڤ کردووه له کاتێکدا خۆیی و خانمێک له پردێکی سه‌ر ڕووباری مۆسکۆوه په‌ڕیونه‌ته‌وه.
بۆریس نیمتسۆڤ له دووری چه‌ند هه‌نگاوێک له کرملنه‌وه کوژراوه و ئه‌و خانمه‌ی یاوه‌ریشی بووه هیچ زیانێکی پێ نه‌گه‌یشتووه.
خه‌ڵک ده‌ستیان کردوه به دانیانی گوڵ له‌و شوێنه‌ی ڕێبه‌ری ئۆپزسیۆنی ڕوسیای تیادا کوژراوه.
ڤلادیمیر پۆتن سه‌رۆکی ڕوسیا ده‌ڵێت ئه‌و کرده‌ی کوشتنه پێده‌چێت کوشتنێکی کۆنتراکت له‌سه‌ر کراو بووبێت و به "وروژێنه‌ر"یش ناودێری کردووه.
کرملن ده‌ڵێت ڤلادمیر پوتن سه‌رۆکی ڕوسیا خۆیچاودێری لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌م کوشتنه ده‌کات.