چالاکوانانی سوریایی و هه‌روه‌هاش نوێنه‌رانی کورد ده‌ڵێن جه‌نگاوه‌ره کورده‌کان ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ده‌یان گونددا پاش چه‌ند ڕۆژ له‌و شه‌ڕانه‌ی له‌گه‌ڵ تو‌ندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا ڕوویانداوه له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا.
جه‌نگاوه‌ره کورده‌کان که به یه‌په‌گه واته یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل ناسراون له پێشڕه‌ویدان له‌وه‌تای له مانگی ڕابردووه‌وه ده‌ستیان گرتۆته‌وه به‌سه‌ر شاری کۆبانیدا.
ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ، بنکه له له‌نده‌ن ده‌ڵێت جه‌نگاوه‌ره کورده‌کان به پشتیوانی میلیشیا عه‌ره‌به‌کان و هه‌وره‌هاش هێرشه ئاسمانیه‌کانی هاوپه‌یمانانی به سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ڕێگه‌کانی ده‌وروبه‌ری شارۆچکه‌ی ته‌ل حه‌میس له ڕۆژهه‌ڵات و باشوری ڕۆژهه‌ڵاته‌وه له پێشڕه‌ویدا بوون و دواتر چونه‌ته ناو شارۆچکه‌که‌وه که ده‌که‌وێته هه‌رێمی حه‌سه‌که‌وه.
نه‌واف خه‌لیل، ده‌مڕاستی یه‌په‌گه به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێسی گوتووه هێزه کوردیه‌کان له ئێستادا له‌ناو شارۆچکه‌که‌دان.
ڕێکخراوی سوریایی بۆچاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌لانی که‌م 175 توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کوژراون