پـۆلیسی دانیمارک ده‌ڵێت که‌سێـکی دیکه‌یان ده‌سـتگیرکردووه که پـێـیان وایه هاوکاری عومه‌ر ئه‌لحسێنی کردبێت، ئه‌وه‌ی له 14 ی ئه‌م مانگه له کۆبنهاگن 2 که‌سی کوشت و 5 که‌سی دیکه‌ی بریندارکرد.
پـۆلیس له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕۆژی هه‌ینی هه‌واڵه‌که‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی گومانباره‌که ڕۆژی شه‌ممه ده‌برێته به‌رده‌م دادوه‌ر. داواکاری گشـتی پـێشـنیاری کردووه دانیشتنه‌که‌ی دادگا داخراو بـبێت و ناوی گومانباره‌که‌ش ئاشـکرا نه‌کرێت.
له ئێسـتادا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له په‌یوه‌ندی به هێرشه‌کانی کۆبنهاگن ده‌سـتگیرکراون گه‌یشـتووه‌ته 3 که‌س. له 16 مانگدا 2 که‌سی دیکه‌ش ده‌سـتگیرکران که یه‌کێـکیان ته‌مه‌نی 19 سـاڵه و ئه‌وی دیکه‌یان 22 سـاڵ.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه عومه‌ر ئه‌لحسێن 22 سـاڵ ته‌مه‌ن که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک فه‌ڵه‌سـتینی بوو، ڕۆژی 14 ی مانگی دوو به چه‌که‌وه هێرشی کرده سه‌ر ئاماده‌بووانی کۆڕێـک که له سه‌نته‌رێـکی ڕۆشنبیری شـاری کۆبنهاگن به‌ڕێوه‌ده‌چوو له باره‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین. له‌م هێرشه‌دا ده‌رهێنه‌رێـکی دانیمارکی 55 سـاڵ ته‌مه‌ن کوژرا. پاشان بۆ شه‌وه‌که‌ی ناوبراو هێرشی کرده سه‌ر که‌نیشتێـکی جوله‌که‌کان له شاره‌که و له‌وێش پاسه‌وانێـکی 37 سـاڵ ته‌مه‌نی کوشت.
له به‌ره‌به‌یانی 15 ی مانگدا له شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ پـۆلیس عومه‌ر ئه‌لحسێن کوژرا.