سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی زلهێزانی جیهان ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێران‌دا پـێی بگه‌ن له باره‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که " ڕێـکه‌وتنێـکی خراپه" و ڕێـگری له ئێران ناکات بـبێته خاوه‌نی چه‌کی ناو‌کی.
بنیامین نه‌ته‌نیاهو ڕۆژی سێشه‌ممه له وتارێـکیدا له کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی پـێویسته ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام بێت له فشاره‌کانی بۆ سه‌ر ئێران تاوه‌کو ڕه‌فتاری بگۆڕێت و به گشـتی هه‌ڕه‌شه‌کانی بۆ سه‌ر هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌هێڵێت و به تایبه‌تیش بۆ سه‌ر ئاسایشی ئیسرائیل. گوتیشی ئێران ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی زاڵبوون به‌سه‌ر 4 پایته‌ختی وڵاتی عه‌ره‌بیدا ناوچه‌که کۆنترۆڵ بکات.
پاشان گوتی ده‌بێت ئه‌مه‌ریکا به به‌ڵێنه‌کانی ئێران فریو نه‌درێت. داواشی کرد سزاکانی سه‌ر ئێران هه‌ڵنه‌گیرێن هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی ڕه‌فتاری ده‌گۆڕێت و له هه‌ڕه‌شه‌کردن له ئیسرائیل ده‌وه‌ستێت و واز له پـشـتگیریکردنی تێرۆرزم له هه‌موو جیهاندا ده‌هێنێت و وه‌کو وڵاتێـکی ئاسایی مامه‌ڵه ده‌کات.
نه‌ته‌نیاهو له به‌شێـکی وتاره‌که‌ی جه‌ختی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ئاماده‌یه خۆی به ته‌نها ڕێگری له ئێران بکات، به‌ڵام گوتیشی ئیسرائیل به ته‌نها نیـیه و ئه‌مه‌ریکا له پاڵیدا ده‌وه‌ستێت.
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل باسی له‌وه‌ش کرد که شه‌ڕ ئه‌ڵته‌رناتیڤی ڕێکه‌وتنه‌که نیـیه، وه‌ک چۆن هه‌ندێـک کاربه‌ده‌سـت باسی لێوه ده‌که‌ن، گوتی به‌ڵـکو ڕێـکه‌وتنێـکی باشتر ئهڵتهرناتیڤهکهیه، ڕێـکه‌وتنێـک که هیچ ژێر خانێـک بۆ ئێران نه‌هێڵێته‌وه چه‌کی ناو‌کی له‌سه‌ر دروستبکات. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد پـشـکنه‌ران پـێشـێلکاریـیه‌کانی ئێران تۆمارده‌که‌ن، به‌ڵام کار بۆ ڕاگرتنی ناکه‌ن.
له کۆتایی وتاره‌که‌ی گوتی " ئاشتی نه بۆ جوله‌که و مه‌سیحی و موسڵمان ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئێران هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی چه‌کی ناو‌کی بدات."