ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن به‌لانی که‌م 8 که‌س له ده‌وروبه‌ری به‌غدای پایته‌ختی وڵاته‌که کوژراون له ئاکامی ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه و چه‌ند هێرشێکی خومپاره‌یی.
کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس ده‌ڵێن سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێرشی خومپاره‌یی کراوه‌ته سه‌ر گه‌ڕه‌کی دۆره له باشوری به‌غدا و دوو که‌س کوژراون و چواریش بریندار بوون.
ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکیش له بازاڕیکی کۆفرۆشی سه‌وزه‌دا له ناوچه‌ی سه‌یدیه 3 که‌س کوژراون و ژماره‌یه‌کیش بریندارن، وه‌ک سه‌رچاوه ته‌ندروستیه‌کان ده‌ڵێن برینی هه‌ندێکیان سه‌ختن.
پۆلیس ده‌ڵێت له باکوری به‌غداش ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبێک له‌ناو بازڕێکدا 3 که‌سی کوشتووه و 8 که‌سی تریشی بریندار کردووه.
کارمه‌ندانی ته‌ندروستی ته‌واوی زیانه گیانیه‌کانیان بۆ ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس پشتڕاست کردۆته‌وه به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ناویان نه‌هێنرێت چونکه مافی لێدوانیان نییه بۆ ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ.
هاوکات له باکوری به‌غدا شه‌ش ته‌رم دۆزراونه‌ته‌وه که گولله به‌سه‌ر و به سنگیانه‌وه بووه و ته‌رمه‌کانیش له‌سه‌ر یه‌کێک له شه‌قامه‌کان جێهێڵرابوون.
ده‌کرێت بگوترێت له عێراق ڕۆژانه له‌م جۆره هێرشانه ڕووده‌ده‌ن و زۆربه‌ی جاریش ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌رپرسیارێتی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ساڵی پاره‌وه ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر یه‌ک له‌سه‌ر سێی عێراقدا.