پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ڕزگارکردنی شارۆچکه‌ی ته‌ل حه‌میس له لایه‌ن هێزه‌کانی یه‌په‌گه و هێزی خێڵه عه‌ره‌بیـیه‌کانی ناوچه‌که له ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا، خه‌ڵکی شاری قامیشلو خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی. هاوکات ژماره‌یه‌ک له ئۆتۆمبیله‌کانی یه‌په‌گه بۆ ئاهه‌نگێڕان به جاده‌کانی شاره‌که تێپه‌ڕده‌بوون.
زانا عومه‌ر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له قامیشلو به ڤیدیۆیه‌ک لێدوانی ژماره‌یه‌ک له دانیشـتوانی شاره‌که‌ی بۆ ڕه‌وانه‌کردووین که به‌م بۆنه‌یه‌وه خۆشـحاڵی خۆیان ده‌رده‌بڕن.
بۆ بینینی ڤیددیۆکه کلیکی ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه بکه.