ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا سه‌رۆکی پـێشـووی ده‌زگای هه‌واڵگری پـۆلیسیان ده‌سـتگیرکرد له‌سه‌ر که‌یسی کوشـتنی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌رمه‌نی هرانت دینک
کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ و چالاکوانان ده‌ڵێن ژماره‌ی ئه‌و ئاشوریـیانهی له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا له چه‌ند گوندێـکی پارێزگای حه‌سه‌که‌ی سوریا ڕفێندراون گه‌یشـتووه‌ته 220 که‌س
دادگایه‌کی سوید بڕیاری 5 سـاڵ زیندانی بۆ په‌نابه‌رێـکی سوری ده‌رکرد که نزیکه‌ی سێ سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ستابوو به ئه‌شکه‌نجه‌دانی ئه‌ندامێـکی هێزه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ده‌زگا ئاسایشیـیه‌کانی وڵاته‌که‌یان 3 که‌سیان له ناوچه‌ی برۆکلینی شاری نیویۆرک ده‌ستگیرکردووه که به نیازبوون کاری تێرۆرسـتی بۆ داعش ئه‌نجام بده‌ن
سوپای پاسدارانی ئێران مانۆڕێـکی سه‌ربازی سێ ڕۆژی له که‌نداو ده‌سـتپـێـکردووه و ده‌ڵێن 500 به‌له‌می جه‌نگی تیایدا به‌شـداری ده‌که‌ن و له میانه‌یدا به سه‌دان موشه‌ک هه‌ڵده‌ده‌ن
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی سێشه‌ممه خانم (کاثرین س دانانی) ده‌سـتنیشـانکردووه بۆ پـۆستی یه‌که‌م باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا بۆ سۆماڵ له‌وه‌تای سـاڵی 1991 وه
کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت له نێوان 21 بۆ 25 ی مانگی دوو به لایه‌نی که‌م 132 چه‌کداری داعش له هه‌ردوو گوندی ته‌ل حه‌میس و جه‌زعه کوژراون به ده‌سـتی هێزه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و خێڵه عه‌ره‌بیـیه‌کانی ناوچه‌که و بۆردومانی فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان
هێڤی ئیبراهیم مسته‌فا سه‌رۆک وه‌زیری کانتۆنی عه‌فرین که به سه‌ردانێـک له شاری ئسته‌نبوڵی تورکیا بووه، له لایه‌ن سـاڵح تۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌و شاره وتووێژی له‌گه‌ڵدا کراوه
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی سێشه‌ممه له کۆشـکی سـپی له‌گه‌ڵ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی میری قه‌ته‌ر کۆبووه‌وه. هه‌ردوو ڕێبه‌ر جه‌ختیان کرده‌وه له‌سه‌ر پته‌وی په‌یوه‌ندیـیه سیاسی و ئاسایشیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند ژنێـکی فه‌ڕه‌نسایی که له یه‌مه‌ن بۆ ڕێـکخراوێـکی نێوده‌وڵه‌تی کارده‌کات هه‌واڵی ڕفاندنه‌که‌ی پشـتڕاستبووهتهوه
پـێشتر حکومه‌تی شه‌رعی لیبیا که ته‌نها به‌شـێـکی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ی به‌ده‌سـته‌وه‌یه، بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی کۆمپانیا تورکیـیه‌کانی دا له وڵاته‌که‌ی کاربکه‌ن پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نکه‌ره‌ی تاوانبارکرد
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان چه‌کدارانی داعش له هێرشێـکیاندا بۆ سه‌ر چه‌ند گوندێـکی ئاشوری له باکوری ڕۆژئاوای شـاری حه‌سه‌که نزیکه‌ی 90 که‌سی ئاشوریـیان ده‌سـتگیرکردووه
بێرنارد کازینۆڤ وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند 6 هاوڵاتی فه‌ڕه‌نسی پاسپـۆرتهکانیان لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه و 40 که‌سی دیکه‌ش لێـیان قه‌ده‌غه‌کراوه وڵات جێـبهێڵن پاش ئه‌وه‌ی ئاشکرا بووه نیازیان هه‌یه بۆ سوریا یان عێراق بڕۆن
ئاشتۆن کارته‌ر وه‌زیری نوێی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا پاش چه‌ند ڕۆژێـک له وه‌رگرتنی پـۆسته‌که‌ی ڕایگه‌یاند ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی شـکسـتی کۆتایی به داعش ده‌هێنین
ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی هاوپه‌یمانی له ماوه‌ی ڕۆژێـکدا 25 هێرشی ئاسـمانیـیان کردووه‌ته سه‌ر شوێنه‌کانی داعش له سوریا و عێراق
به‌پـێی سه‌رچاوه له‌شـکریـیه‌کانی فه‌ڕه‌نسا له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه که‌شتی فڕۆکه هه‌ڵگری شـارل دیگول که له دوری 200 کیلۆمه‌تر له باکوری به‌حره‌ینه‌وه به ئاوی که‌نداودا هاتوچۆده‌کات، فڕۆکه‌ی له‌سه‌ر هه‌سـتاوه بۆ به‌شـداریکردن له شه‌ڕی دژی داعش له عێراق
ڕۆژنامه‌وانی سویدی (یواکیم مێدن) ته‌مه‌ن 30 سـاڵ که ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک بوو له لایه‌ن هێزه‌کانی ڕژێمی ئه‌سه‌د له شاری قامیشلو ده‌سـتگیرکرا به هه‌وڵی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه ئازادکرا
له‌شکری تورکیا له ده‌می شه‌ودا ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازی کردووه وه‌ک ده‌ڵێت بۆ هێنانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه بووه که پاسه‌وانی له مه‌زارگه‌ی سوله‌یمان پاشا ده‌که‌ن، واته باپیری دامه‌زرێنه‌ری ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانلی.
گه‌وره دیپلۆماتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هاوشانه ئێرانیه‌که‌ی له وڵاتی سویسرا کۆ ده‌بنه‌وه وه‌ک هه‌وڵێک بۆ گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنێک له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران به‌ر له‌و دوا واده‌یه‌ی بۆ ڕۆژی 31 ی مانگی 3 دانراوه.
کاربه‌ده‌ستێکی ئاسایشی له لیبیا ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی ماڵی باڵێۆزی ئێران له وڵاته‌که‌دا ڕوویداوه له ته‌رابولسی پایته‌خت و زیانێکی که‌می داوه له باڵه‌خانه چۆڵکراوه‌که.
زیاتر نیشـان بده