میدیای تورکیا ده‌ڵێت هێزه‌کانی پۆلیس کابرایه‌کیان ده‌ستگیرکردووه که گوتوویه‌تی بۆمب و که‌ره‌سته‌ی تری ته‌قینه‌وه‌ی پێیه له ده‌ره‌وه‌ی کونسوڵخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ئه‌ستانبوڵ.
ئاژانسه‌کانی ده‌نگ و باس ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاماژه‌یان کردووه به‌وه‌ی پۆلیس له‌وبڕوایه‌دایه ئه‌و کابرایه له ڕووی ده‌روونیه‌وه ته‌واو نییه و هه‌رچه‌نده ده‌شگوترێت ئه‌وه‌ش ڕوون نییه ئایا بۆمبی پێبووه یان نا.
پۆلیس شه‌قامی به‌رده‌می کونسوڵخانه‌که‌ی گرتبوو.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ک هێرش کراونه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه دیپلۆماسیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له تورکیادا.
له ساڵی 2013 دا هێرشێکی خۆکوژی کرایه سه‌ر ده‌ره‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له ئانکه‌ره و پاسه‌وانێکی تورکی تیادا کوژرا.
به‌ره‌ی شۆڕشگێڕی ئازادی گه‌ل که ڕێخراوێکی ئه‌وپه‌ڕی چه‌په به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه ڕاگه‌یاند.
هه‌ر ئه‌م ڕێکخراوه به‌رپرسیارێتی خۆیشی له هێرشێکی مانگی یه‌ک ڕاگه‌یاند کاتێک هێرشبه‌رێکی خۆکوژ له بنکه‌یه‌کی پۆلیسی ناوچه‌یه‌کی گه‌شتیاریی دا خۆی ته‌قانده‌وه و ئه‌فسه‌رێکی پۆلیسی کوشت و یه‌کێکی تریشی بریندارکرد.