وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتیـیه‌کانی تورکیا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی له هه‌ردوو ناوچه‌ی هه‌ندرێن و چۆمان له ده‌ڤه‌ری قه‌ندیل به دوای نه‌وتدا ده‌گه‌ڕێت.
تانه‌ر یڵدز ڕۆژی دووشه‌ممه له وتارێـکیدا له میانه‌ی مه‌راسیمی مۆرکردنی ڕێـکه‌وتنێـکی وه‌زاره‌ته‌که‌ی له‌گه‌ڵ زانکۆی حاجه ته‌په له ئانکه‌ره‌ی پایته‌خت ، گوتی " له‌گه‌ڵ نه‌مانی گرژیـیه سیاسیـیه‌کان و کاریگه‌ری په‌که‌که، تورکیا زیاتر ده‌سـتی به سه‌رچاوه‌ی سروشتی ده‌گات، وه ڕێـکه‌وتنمان له‌گه‌ڵ به‌غدا و باکوری عێراقدا هه‌یه، وه له هه‌ندرێن و چۆمان به دوای نه‌وتدا ده‌گه‌ڕێـین، دڵنیاشم جگه له‌وه‌ی باکوری عێراق سوودی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی لێده‌کات، بواریش ده‌ڕه‌خسێت بۆ کاری نوێ هاوکاتی قۆناغی ئاشتی ناوخۆدا."
پـێشتر هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ڕێـکه‌وتنێـکی له بواری نه‌وتدا مۆرکردووه بۆ ماوه‌ی 50 سـاڵ، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی حکومه‌تی نێوه‌ندی له به‌غدا.
وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن به‌شێـکی ئاڵۆزی و پـشێویه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر کۆنتراکته نه‌وتیـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتانه، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ تورکیا.