سه‌رۆک وه‌زیری تونس ئه‌لحه‌بیب ئه‌لسید ده‌ڵێت یه‌کێک له هێرشبه‌رانی سه‌ر مۆزه‌خانه‌ی باردۆ ئه‌وی دۆینی چوارشه‌ممه گه‌شتیارانی بیانیان کردبووه ئامانج، له‌لایه‌ن ده‌زگای زانیاری وڵاته‌که‌یه‌وه ناسراوبووه به‌ڵام هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان له‌گه‌ڵ هیج کۆمه‌ڵێکی توندڕه‌و نه‌دۆزیوه‌ته‌وه
به گۆیره‌ی به‌پرسی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داعش تاوانه‌کانی شه‌ڕ و دژه به مرۆڤایه‌تی له عیراق ئه‌نجامداوه، له‌وانه جینۆساید به‌رامبه‌ر به که‌مینه‌ی ئێزیدیـیه‌کان
ستیفن هاربه‌ر سه‌رۆک وه‌زیری که‌نه‌دا ده‌ڵێت هه‌فته‌ی داهاتوو حکومه‌ته‌که‌ی داوا له په‌رله‌مان ده‌کات ماوه‌ی ئه‌رکه له‌شـکریـیه‌که‌ی له دژی داعش له عێراق درێژبکاته‌وه به‌ر له‌وه‌ی له کۆتایی مانگی سێ ته‌واو بـبێت
کاربه‌ده‌سـتانی تونس ده‌ڵێن له ئاکامی هێرشه چهکداریـیهکهی ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌وه‌ی کرایه سه‌ر مۆزخانه‌ی باردۆی نزیک په‌رله‌مان، به لایه‌نی که‌م 21 که‌س کوژران که دووانیان له هێرشبه‌ره‌کانن. ده‌شڵێن ڕه‌نگه هێرشبه‌ریش هه‌بێت هه‌ڵاتبن
ده‌زگای پاراستنی سه‌لامه‌تی سه‌رۆک و ئۆباما و خێزانه‌که‌ی ده‌ڵێت بۆی ده‌رکه‌وتووه نامه‌یه‌ک که بۆ کۆشـکی سـپی ڕه‌وانه‌کرابوو مادده‌ی زۆر ژه‌هراوی سیانیدی پـێوه‌بووه
ژماره‌یه‌ک چه‌کدار به چه‌کی کلاشینکۆفه‌وه هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر په‌رله‌مان تونس و مۆزه‌خانه‌یه‌کی نزیکی و به‌پـێی ڕاگه‌یاندنێـکی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته 8 که‌س کوژراون که حه‌وتیان گه‌شتیاری بیانین
ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ HRW ده‌ڵێت له‌شکری عێراق و میلیشیاکانی که له‌گه‌ڵیدان، کاتێـک له مانگی نۆ چه‌کدارانی داعشیان له شـارۆچکه‌ی ئامرلی ده‌رکرد، هه‌ستاون به تاڵنکردن و سوتاندنی ماڵ و شوێنی کارداری خه‌ڵکی
پاش جیاکردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئیسرائیل، ده‌رکه‌وت پارتی لیکود 30 کورسی بردووه‌ته‌وه و لیستی یه‌کگرتووی زایۆنستی ڕکابه‌ری سه‌ره‌کی 24 کورسی به‌ده‌سـتهێناوه
داواکاری گشتی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت له چوارچێوه‌ی 68 که‌یسدا لێـکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ نزیکه‌ی 106 که‌س ده‌کرێت که گومانیان لێده‌کرێت له پاڵ داعشدا شه‌ڕیان کردبێت
بنکه‌کانی ده‌نگدان ڕۆژی سێشه‌ممه له ئیسرائیل کرانه‌وه تاوه‌کو ئیسرائیلیـیه‌کان نوێنه‌رانی خۆیان بۆ په‌رله‌مانی نوێ ههڵبـبژێرن که له 120 ئه‌ندام پـێـکهاتووه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت هێشـتا وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیـیه وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا بکرێت، ئه‌مه‌ش پاش ڕۆژێک له‌وه‌ی جان کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی پـێویسته دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌ددا بکرێت تاوه‌کو ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ قه‌یرانی سوریا بدۆزرێته‌وه
وه‌زیری ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ڵمه‌ته لهشـکریـیهیان هه‌ڵپه‌ساردووه که بۆ ڕزگارکردنی شاری تکریت له داعش ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه دهسـتیانپـێـکردووه، ئه‌مه‌ش تاوه‌کو خه‌ڵکی سیڤیل بتوانن شاره‌که چۆڵ بکه‌ن و جاده و شه‌قامه‌کان له بۆمبی چێنراو پاکبکه‌نه‌وه
هاوکاتی تێپه‌ڕبوونی چوار ساڵ به‌سه‌ر قه‌یرانی سوریادا، جان کیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت پێویسته ئه‌مریکا بگاته ڕێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریادا بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی توندوتیژیه‌کانی وڵاته‌که.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت به‌ڵگه‌ی له‌به‌ر ده‌ستدایه که توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی چه‌کی کیمیاییان به‌کارهێناوه دژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان.
کۆشکی سپی ده‌خوازێت کۆنگرێس ڕابگرێت له ده‌ستوه‌ردانه دانوستاندنه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا که سه‌باره‌ت به تواناییه ناوکیه‌کانی تارانه.
له ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی دوو کڵێسا له شاری لاهور له پاکستان به‌لانی که‌م 15 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 70 که‌سیش بریندارن.
دهلهگاسیۆنێکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌ردانی کوبا ده‌کات بۆ گه‌ڕی سێهه‌می وتووێژه‌کان له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا سه‌باره‌ت به دروستکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دیپلۆماتی
ده‌مڕاستی هێزی سه‌ره‌کی کورد له سوریادا داوای له هاوپه‌یمانانی به سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کردووه هێرشی ئاسمانی بکاته سه‌ر شوێنه‌کانی ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له باکوری ڕۆژهه‌لاتی سوریا
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن وڵاته‌که‌یان نیگه‌رانه له باره‌ی ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن میلیشیا شیعه‌کان ئاگریان له موڵک و ماڵی خه‌ڵکی به‌رداوه هاوکاتی پـێشڕه‌ویـیان به‌ره‌و شاری تکریت کردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌شڵێن به‌ڵگه‌ی ته‌واویان نیـیه ئایا پـێشـێلکاری کراون یان نا
هێزه ئاسایشیه‌کانی عێراق ئه‌مڕۆش هه‌ینی به‌رده‌وامن له‌هێرشه به‌رفراوانه‌کانیان وه‌ک فشارێک بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌وه‌ی شاری تکریت.
زیاتر نیشـان بده