ده‌زگای پاراستنی سه‌لامه‌تی سه‌رۆک و ئۆباما و خێزانه‌که‌ی ده‌ڵێت بۆی ده‌رکه‌وتووه نامه‌یه‌ک که بۆ کۆشـکی سـپی ڕه‌وانه‌کرابوو مادده‌ی زۆر ژه‌هراوی سیانیدی پـێوه‌بووه.
ده‌زگاکه ده‌شڵێت نامه‌که ڕۆژی دووشه‌ممه گه‌یشـتووه‌ته ناوه‌ندی جیاکردنه‌وه‌ی نامه‌کانی کۆشـکی سـپی که له‌وێ زۆر به وردی نامه‌کان سه‌یر ده‌کرێن به‌ر له‌وه‌ی بۆ ناو کۆشـکی سـپی ڕه‌وانه‌بکرێن. له ئێسـتادا لێـکۆڵینه‌وه ده‌که‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌که‌ی و هه‌روه‌ها دڵنیا ببن له ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌کان که نیشـانیان دواه سیانیدی پـێوه‌یه، به‌ڵام شتی بیولۆجی تێدا نیـیه.
کاربه‌ده‌سـتێکی ئاسایشیش گوتی ئه‌و کارمه‌نده‌ی نامه‌که‌ی سه‌یرکردووه هیچ زیانێـکی پـێ‌نه‌گه‌یشتووه.