کاربه‌ده‌سـتانی تونس ده‌ڵێن له ئاکامی هێرشه چه‌کداریـیه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌وه‌ی کرایه سه‌ر مۆزخانه‌ی باردۆی نزیک په‌رله‌مان، به لایه‌نی که‌م 21 که‌س کوژران که دووانیان له هێرشبه‌ره‌کانن. ده‌شڵێن ڕه‌نگه هێرشبه‌ریش هه‌بێت هه‌ڵاتبن.
حه‌بیب ئه‌لسه‌ید سه‌رۆک وه‌زیری تونس له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند 19 که‌س کوژراون که 17 یان گه‌شـتیاری بیانی خه‌ڵکی ئیتاڵیا و پـۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا بوون. دووانه‌که‌ی دیکه کارمه‌ندێـکی مۆزخانه‌که و پـۆلیسێـک بوون. هه‌روه‌ها 2 هێرشبه‌ریش کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتیش ده‌ڵێن 22 برینداریش هه‌ن.