داواکاری گشتی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت له چوارچێوه‌ی 68 که‌یسدا لێـکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ نزیکه‌ی 106 که‌س ده‌کرێت که گومانیان لێده‌کرێت له پاڵ داعشدا شه‌ڕیان کردبێت.
هاراڵد ڕێنگ سه‌رۆکی داواکاری گشتی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا شه‌وی دووشه‌ممه ئه‌مه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌وانان ڕاگه‌یاند و گوتی له سه‌ره‌تای سـاڵی ڕابردوو ته‌نها 5 که‌یس له‌م باره‌یه‌وه هه‌بوو که تیایدا لێـکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ 8 گومانبار ده‌کرا، به‌ڵام له‌م ساڵدا زۆر زیاتره و پـێشـبینی ده‌کرێت زیاتریش ببێت به‌هۆی چڕبوونه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی حکومه‌ت بۆ ڕێگه‌گرتن له په‌یوه‌ندیکردن به داعشه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا له مانگی یه‌ک بڕیاری دا قه‌ده‌غه‌ی گه‌شـتکردن بخاته سه‌ر ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌کانی وڵاته‌که‌ی، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی پاسپـۆرت و ناسـنامهکانیان و له بریان ناسـنامهیهکی کاتی داونه‌تێ بۆ ماوه‌ی سێ سـاڵ که به چه‌ند زمانێـک له‌سه‌ری نووسراو "قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتکردنی له‌سه‌ره."
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕۆژی سێشه‌ممه پـۆلیسی ئه‌ڵمانیا له شـاری شتوتگارد له باشوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که مزگهوتێـکیان پشـکنی که گومان ده‌کرێت تیایدا پشـتیوانی له داعش کرابێت.