له ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی دوو کڵێسا له شاری لاهور له پاکستان به‌لانی که‌م 15 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 70 که‌سیش بریندارن.
کارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن به‌لانی که‌م 30 که‌س له زامداره‌کان، برینه‌کانیان قورسن.
گه‌واهده‌ران له شوێنی ڕووداوه‌که‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌وه ده‌ڵێن دوو چه‌کدار به ته‌قه‌کردنه‌وه ده‌یانویست خۆیان بگه‌یه‌ننه ناو کڵێساکانکه له گه‌ڕه‌کێکدان زۆربه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی کریسچیانن.
وه ده‌شڵێن کاتێک پاسه‌وانه‌کان هه‌وڵیان دا ڕایانبگرن هێرشبه‌ره‌کان خۆیان ته‌قاندۆته‌وه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ڕێکخراوێکی توندڕه‌وی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ تاڵیبانه‌کانی پاکستان‌دا به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه ڕاگه‌یاندووه.
ئه‌م توندوتیژیانه توڕه‌یی و ناڕه‌زایی کریسچیانه‌کانی لێکه‌وته‌وه و دواتریش ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان وه‌ک خۆپیشاندانێک دژی وه‌ک ده‌ڵێن شکستی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ پاراستنی کریسچیانه‌کان له پاکستان‌دا.
ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن خۆپیشانده‌ران که‌وتوونه‌ته تاڵان کردنی ئۆفیسه‌کانی حکومه‌ت له شاره‌که‌دا و هه‌روه‌هاش سوتاندنی ماشێنه‌کان.
یوحه‌نائاباد، واته ئه‌و به‌شه‌ی کریسچیانه‌کان له شاری لاهور نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن که‌سی تیادا نیشته‌جێیه و به گه‌وره‌ترین شوێنی که‌مایه‌تی کریسچیانه‌کان داده‌نرێت له پاکستان‌دا.