کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن وڵاته‌که‌یان نیگه‌رانه له باره‌ی ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن میلیشیا شیعه‌کان ئاگریان له موڵک و ماڵی خه‌ڵکی به‌رداوه هاوکاتی پـێشڕه‌ویـیان به‌ره‌و شاری تکریت کردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌شڵێن به‌ڵگه‌ی ته‌واویان نیـیه ئایا پـێشـێلکاری کراون یان نا.
له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه ڤیدیۆیه‌ک له‌سه‌ر یوتیوب بڵاوکراوه‌ته‌وه و تیایدا که‌سێـک له نێو ئۆتۆمبیله‌که‌وه ده‌ڵێت گوندی ئه‌بو عجێل بسووتێنن و هاوکات ئاگر و دوکه‌ڵ له چه‌ند شوێنێـکی ناوچه‌که به‌رزده‌بێته‌وه. ئه‌و گونده‌ی ده‌که‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی شاری تکریته‌وه.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن به‌داداچون بۆ ئه‌و ڤیدیۆیه ده‌که‌ن تاوه‌کو بزانن ڕاسته یان نا و ئه‌گه‌ر ڕاست بێت هه‌وڵ ده‌ده‌ن بزانن کێ ئه‌نجامی داوه.
به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتێـکی ئه‌مه‌ریکایی که نه‌یویستووه ناوی ئاشـکرا بکرێت به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزی گوتووه " ئه‌وه‌ی ده‌یزانین ماڵ سووتێنراوه."
ئاژانسه‌که ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کاربه‌ده‌سـتێـکی ئاسایشی ئه‌مه‌ریکاییش گوتویه‌تی له‌و بڕوایه‌دایه زیانی گیانی که‌م به‌ر خه‌ڵکی سیڤیل که‌وتبێت، به‌و پـێـیه‌ی زۆربه‌ی دانیشـتوانی شاره‌که هه‌ڵاتوون.
جه‌نه‌ڕاڵ مارتن دیمپـسی سه‌رۆکی ئه‌رکانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له‌م هه‌فته‌یه به کۆنگرێسی گوت گومانی له‌وه‌دا نیـیه هێزه عێراقیـیه‌کان و گرووپه شیعه‌کانی ئێران پاڵپشـتیـیان ده‌کات شاری تکرێت ده‌گرنه‌وه، به‌ڵام نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردنی ئه‌و هێزانه‌وه له‌گه‌ڵ سووننه‌کانی ناوچه‌که.
حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له وتارێـکیدا له زانکۆی ته‌کنه‌لۆجیای به‌غدا به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ دانی نا به‌وه‌ی پـێشـێلکاری کراون و گوتی" که‌سانێـک هه‌ن له‌وانه‌ی خۆیان خزاندۆته نێوانمانه‌وه، ده‌یانه‌وێت سه‌رکه‌وتنه‌کانمان له‌که‌دار بکه‌ن به ئه‌نجامدانی تاوان و پـێشـێلکاری مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر ئارامی و موڵک و ماڵی خه‌ڵکی، بۆیه فه‌رمانی توندمان داوه به هێزه ئاسایشیـیه‌کان و هه‌موو فه‌رمانده‌کانی له‌شکر و پـۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر و ماڵی خه‌ڵکی بـپارێزن."