وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌که‌ی 16 که‌سی خه‌ڵکی ئیندۆنیسیایان ده‌ستگیر کردووه که هه‌وڵی بڕینی سنوریان داوه تا بچنه ناو سوریاوه.
کاربه‌ده‌ستێکی تورکیا ده‌ڵێت هێزی پاسه‌وانیی ده‌ریا ته‌قه‌یان له که‌شتیه‌کی له‌نگه‌ر گرتووی کۆچبه‌ران کردووه و 337 که‌سیان لێ ده‌ستگیر کردوون.
دادپارێزانی سویدی له له‌نده‌ن ده‌ستیان کردووه به پرسیار و وه‌ڵام کردن له جولیان ئاسانج دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له وڵاتی میسره بۆ به‌شداریکردن له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی لوتکه‌یی ئابوری‌دا.
سه‌رۆکی ده‌زگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا FBI هۆشداری ده‌دات له باره‌ی چالاکیـیه‌کانی داعش له‌سه‌ر ئنته‌رنێت و به تایبه‌تی له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌کاندا و ده‌ڵێت بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی ده‌زگاکه‌ی
سیناتۆرێـکی ناوداری ئه‌مه‌ریکا هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی کۆمه‌کی وڵاته‌که‌ی بۆ هێزه عێراقیـیه‌کان ده‌کات ئه‌گه‌ربێت و مافه‌کانی مرۆڤ پـێشـێل بکه‌ن و تاوان ئه‌نجام بده‌ن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت که‌سێـک که سیخوڕی یه‌کێـک له وڵاتانی هاوپه‌یمانی شه‌ڕی دژی داعشه، یارمه‌تی سێ کچه به‌ریتانیـیه‌که‌ی داوه له تورکیاوه به‌ره‌و سوریا بـپه‌ڕێنه‌وه
به‌پـێی سه‌رچاوه‌کان له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه شه‌ڕێـکی توند له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری تکریت ڕوویداوه له نزیک کۆشـکه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی، ئه‌وانه‌ی له سه‌رده‌می سه‌دام حسێن دروسـتکراون
داعش هێرشێـکی گه‌وره‌ی کردووه‌ته سه‌ر شاری ڕومادی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار له ڕۆژئاوای عێراق و 17 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوی به ده‌روازه‌کانی شاره‌که‌دا ته‌قاندووته‌وه
عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه باڵیۆزی خۆی له سوید بانگهێشتکرد پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی سوید ڕه‌تیکرده‌وه ڕێـکه‌وتنه له‌شـکریـیه‌که‌ی له‌گه‌ڵدا نوێ بکاته‌وه
به‌پـێی سه‌رچاوه‌کانی حکومه‌تی عێراق و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی خۆجێی هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق توانیویانه 90% شاری تکریت یان ته‌واوی شاره‌که له چه‌کدارانی داعش پاکبکه‌نه‌وه
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌ندامانی باڵای تیمی ئاسایشی نیشتیمانی براک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتۆکانی ئه‌مه‌ریکا له‌به‌رده‌م کۆمیته‌ی ئه‌نجومه‌نی سینات گه‌واهی بده‌ن سه‌باره‌ت به داواکارییه‌که‌ی بۆ به‌کارهێنانی هێز دژ به میلیشیاکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی
کاربه‌ده‌سـتانی کورد و کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن داعش هێرشێـکی گه‌وره‌ی کردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی سه‌رێ کانیی نزیک سنووری تورکیا له پارێزگای حه‌سه‌که
به‌یان تاهیر که کچێـکی گه‌نجی کورده و خوێندکاری زانکۆی ئه‌مه‌ریکایی له سلێمانیـیه، یه‌کێـک بووه له به‌شـداربووانی پـرۆگرامی نواندن و شانۆ که له لایه‌ن ئاکادیمیای شـانۆگه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست META و دامه‌زراوه‌ی گێڤن سپه‌یسی سـه‌رپه‌رشتی کرابوو
وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆسنیا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی گولـله و ته‌قه‌مه‌نی چه‌کی سووک به عێراق ده‌دات تاوه‌کو یارمه‌تی بدات له شه‌ڕی دژی داعش
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیسپانیا ده‌ڵێت 2 که‌سی ده‌سـتگیرکردووه که به‌شێـک بوون له گرووپێـک به نیازبووه هێرشی تێرۆرسـتی له ئیسپانیا و وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌وروپا ئه‌نجام بدات
کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای حکومه‌تی تورکیا ڕایگه‌یاند سه‌رۆکی پـێشووی ده‌زگای موخابه‌رات (میت)، جارێـکی دیکه پـۆسته‌که‌ی وه‌رگرته‌ووه پاش پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی له خۆ کاندیدکردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا
کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت 10 چه‌کداری بیانی داعش هه‌وڵی هه‌ڵاتنیان له‌ده‌ستی گروپه‌که‌یان دابوو، به‌ڵام شـکستیان هێناوه و له ئاکامدا 5 چه‌کداریان کوژراون و 5 چه‌کداره‌که‌ی دیکه‌یان ده‌سـتگیرکراون
ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌ندامه کۆماریـیه‌کانی ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریکا نامه‌یه‌کیان بڵاوکردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێن هه‌ر ڕێـکه‌وتنێـک له باره‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که ته‌نها سه‌رۆک ئۆباما بۆخۆی په‌سه‌ندی بکات، ئه‌وا ڕه‌نگه پوچه‌ڵ بکرێته‌وه
کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت شه‌وی یه‌کشه‌ممه فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان دوو هێرشی ئاسمانیـیان کردووه‌ته سه‌ر پاڵاوگه‌یه‌کی نه‌وتی داعش له باکوری وڵاته‌که و له ئاکامدا 30 که‌س کوژراون که ژماره‌یه‌کیان چه‌کداری داعش بوون و ئه‌وانی دیکه‌ش کرێکارانی پاڵاوگه‌که
زیاتر نیشـان بده