ده‌مڕاستی هێزی سه‌ره‌کی کورد له سوریادا داوای له هاوپه‌یمانانی به سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کردووه هێرشی ئاسمانی بکاته سه‌ر شوێنه‌کانی ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له باکوری ڕۆژهه‌لاتی سوریا که جیهادیه‌کانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه له باری هێرشکردندان.
ئه‌م داوایه‌ی ڕێدور خه‌لیل هاوکاته له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی چالاکوانان سه‌باره‌ت به کوژرانی ده‌یان جه‌نگاوه‌ری کورد و چه‌کداری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ئاکامی ئه‌و شه‌ڕ و پێکدانانه‌ی له گوندی ته‌ل ته‌مر ڕوویانداوه.
ڕێدور خه‌لیل، ده‌مڕاستی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) داوای له خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ش کردووه تا به‌شدار بن له شه‌ڕی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا.
هێرشه ئاسمانیه‌کانی هاوپه‌یماننانی به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا یارمه‌تیده‌ر بووه له هێنانه ئارای گۆڕانی هێز دژی چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له شاری کۆبانی.
له‌و کاته‌شه‌وه جه‌نگاوه‌رانی یه‌په‌گه به ته‌واوه‌تی ده‌ستیان گرتۆته‌وه به‌سه‌ر شاری کۆبانی و ده‌یان گوندی ده‌وروبه‌ری کۆبانیش.