بنکه‌کانی ده‌نگدان ڕۆژی سێشه‌ممه له ئیسرائیل کرانه‌وه تاوه‌کو ئیسرائیلیـیه‌کان نوێنه‌رانی خۆیان بۆ په‌رله‌مانی نوێ ههڵبـبژێرن که له 120 ئه‌ندام پـێـکهاتووه.
له‌م هه‌ڵبژاردنه زیاتر له 5.8 ملیۆن که‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و دابه‌شکراون به‌سه‌ر زیاتر له 10 هه‌زار بنکه‌ی ده‌نگدان که له کاژمێر 7 ی به‌یانیـیه‌وه کراونه‌ته‌وه هه‌تا 10 ی شه‌و.
به‌پـێی دوایـین ڕاوه‌رگرتنی گشـتی پـێشبینی ده‌کرێت هاوبه‌ندی ناوه‌ڕاست- چه‌پ که ئیسحاق هێرزۆگی ڕێبه‌ری پارتی یه‌کگرتووی زایۆنست سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات چه‌ند کورسـیـیهک زیاتر له پارتی لیکودی سه‌رۆک وه‌زیر بنیامین نه‌ته‌نیاهو به‌ده‌سـتبهێنێت.
پـێشبینی ناکرێت هیچ کام له لیسته‌کان بتوانێت 61 کورسی به‌ده‌سـتبهێنێت تاوه‌کو به ته‌نها حکومه‌ت پـێـکبهێنێت.
نه‌ته‌نیاهو پاش ئه‌وه‌ی به‌یانیـیه‌کی زوو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی و یه‌کێـک له کوڕه‌کانی له بنکه‌یه‌کی ده‌نگدان له ئۆرشه‌لیم ده‌نگی دا، بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن به کورتی قسه‌ی کرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه دا ناچێته نێو حکومهتێـکهوه که زایۆنسته چه‌په‌کان تیایدا به‌شـدار بن و گوتی پاش ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنه‌که په‌یوه‌ندی به سه‌رۆکی پارتی ئیسرائیل بێتنای ڕاستڕه‌و ده‌کات.