به گۆیره‌ی به‌پرسی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داعش تاوانه‌کانی شه‌ڕ و دژه به مرۆڤایه‌تی له عیراق ئه‌نجامداوه، له‌وانه جینۆساید به‌رامبه‌ر به که‌مینه‌ی ئێزیدیـیه‌کان.
به‌ڵگه‌کان خراوه‌ته به‌رده‌ستی کۆمیته‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ و ورده‌کاری کوشتن و ڕفاندن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و هه‌روه‌ها پێشێلکاری تری تێدایه که باسکراون له لایه‌ن زیاتر له 100شاهێدحاڵ و رزگاربوی هێرشه‌کانی داعش له سه‌ره‌تای مانگی شه‌شی ساڵی ڕابردوو.
ڕاپۆرته‌که داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات مه‌سه‌له‌که ڕه‌وانه‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ تاوانه‌کانی شه‌ڕ بکات و هه‌روه‌ها حکومه‌تی عیراق لێکۆڵینه‌وه له هه‌ر جۆره پێشێلکارییه‌کی دیکه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ بکات.
ڕاپۆرته‌که ده‌شڵێت به‌ڵگه‌ش هه‌ن نیشانی ده‌ده‌ن هێزه‌کانی عێراق و چه‌کداره شیعه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وانیش پـێشێلکاریـیان کردووه که بریتیه له په‌لاماردانی خه‌ڵکانی سیڤیل و تاڵانکاری و ئه‌شکه‌نجه‌دان و کوشتنکاری.